هیچ زانیارییەک دەربارەی سەبا سەفیدی بەردەست نییە

لە ماوەی ٣٣ ڕۆژی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک لە سەبا سەفیدی بەدەست نەگەیشتووە، کە لە تارانی پایتەختی ئێران دەستبەسەرکرابوو. ناوەندی هەواڵ

لە ماوەی ٣٣ ڕۆژی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک لە سەبا سەفیدی بەدەست نەگەیشتووە، کە لە تارانی پایتەختی ئێران دەستبەسەرکرابوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی لێدوانەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران، سەبا سەفیدی کە باوەڕی بە بەهائیەکان هەیە، دوای ئەوەی براوەتە بەردەم دادگای دادی ئەڤین هیچ ئاگادارییەک لەبارەیەوە نییە.

 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە، نیگەرانن لە چارەنووسی سەبا سەفیدی کە ماوەی ٣٣ ڕۆژە زیندانی کراوە و هۆکاری دەستگیرکردنیشی ئاشکرا نەکراوە.

 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران داوای کۆتاییهێنان بە فشار و دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنەکانی ڕژێمی ئێران دەکەن دژی هاوڵاتیانی بەهایی و ناسینی بەهائی کە بەپێی زانیاریە نافەرمییەکان، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار باوەڕداری بەهائیەکان لە ئێران دەژین.