هێڵی ژنان بۆ ڕۆژڤەلات پانکارتیان هەڵواسی

لە ڕەحا، ئەندامانی هێڵی ژنان بۆ ڕۆژڤەلات کیزماز کە لە ئیلح بە گوماناویی گیانی لەدەستدا، پانکارتیان هەڵواسی.

ڕەحا

 

ئەندامانی هێڵی ژنان کە لە خوێندکاری کچی زانکۆ پێکهاتبوون پانکارتێکیان بە زمانی کوردی هەڵواسی بۆ ڕاکێشانی سەرنج لەبەرامبەر گیان لەدەستدانی گوماناوی ڕۆژڤەلات کیزماز کە لە ئیلح لە ٩ی شوباتدا بێسەروشوێن بوو، تەرمەکەی سێ ڕۆژ دواتر لە بەنداوی حەسەنکیف دۆزرایەوە.

 

پانکارتەکە بە زمانی کوردی کە لێی نوورابوو "بۆ ڕۆژڤەلات لێپرسینەوە دەکەین"  لە سەرڕووی پردی ئەتاتورک لە ناوچەی هەلیلیەی ڕەحا هەڵواسرا.