هونەرمەندان بانگێشتی ڕێپێوان دژی داگیرکاری دەکەن
بە هۆی ئەو هێرشە یەک لەدوا یەکانەی دەوڵەتی تورکیا لەسەر خاکی باشوری کوردستان ئەنجامیان دەدات، هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کورد گردبوونەوە و بە دەنگیان هەوڵی کۆتایهێنانی ئەو هێرشانە و بانگەشەکردنی ڕێپێوانێکی جەماوەری دەکەن. سلێمانی
بە هۆی ئەو هێرشە یەک لەدوا یەکانەی دەوڵەتی تورکیا لەسەر خاکی باشوری کوردستان ئەنجامیان دەدات، هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کورد گردبوونەوە و بە دەنگیان هەوڵی کۆتایهێنانی ئەو هێرشانە و بانگەشەکردنی ڕێپێوانێکی جەماوەری دەکەن.
سلێمانی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم پارکی نالی شاری سلێمانی، هونەرمەندان و ڕۆشنبیران دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا گردبوونەوە و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.
بە بەشداری ژمارەیەک لە هونەرمەندانی دیکەی وەک "ناسڕی ڕەزازی، ئاوارە کەرکوکی، پەری قەرەداغی، لوقمان سەلیم، حیکمەت هندی" و چەندینی دیکە گردبوونەوەکە بە ڕێوەچوو.
لە گردبوونەوەکەدا بەیاننامەی هونەرمەندان لەلایەن ئیبراهیم ئەحمەد خوێندرایەوە ، داوایان لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بێنە سەر خەت و چیدیکە ڕێگە خۆشنەکەن بۆ هاتنە ناوەوە و داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان.
هەروەها هاتبوو: بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمان و نەتەوەی، وە بە لەبەر چاوگرتنی ئەو بارودۆخەدی ئێستای گەلی کورد تێیدایە، هەوەرها گەلی کورد و کەوتووەتە ژێر مەترسی داگیرکارانەوە و هەوڵ دەدرێت شەڕی کورد بە کورد هەڵبگیرسێت، بۆ ئەم مەبەستەش بانگەوازێکی سەرتاسەری دەکەین ڕۆژی پێنج شەمە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١کە لە شەقامی سالم بۆ بەردەم باخی گشتیەوە دەستپێدەکات بە مەبەستی کۆتایهێنان بەم لەشکر کێشیانەی دەوڵەتی تورک.
ئاوارە کەرکوکی وەک هونەرمەندێک بۆ ژنها دەڵێت "نەک تەنها هونەرمەندان دەبێت هەموو کوردێک خاوەن هەڵوێست بێت لە بەرامبەر ئەو هێرشە داگیرکەریانە"، باسی لەوە کرد دەبێت هونەرمەندان بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەو هێرشانەدا، چونکە هەوڵ دەدرێت وردە وردە لە ژێر ناوی جیاواز دەیەوێت کورد و خاکی کورد داگیر بکات.
ئاماژەی بەوە دا تورکیا بە ئاشکرا دەڵێت خاکی باشورمان کڕیوە، هۆکاری ئەوەش دەسەڵاتدارەکانی خۆمانن کە هاوکاریانن و خاکی کوردستان دەفرۆشن.
سەبارەت بە داگیرکردنی هونەر و کلتور ئاوارە کەرکوکی ئەوەی خستە ڕوو، تورکیا نەوەستاوە و دەیەوێ بە جۆرەها شێوە داگیرکاری بکات.
پەری قەرەداغی یەکێکی دیکەیە لە هونەرمەندان، داوای وەستاندنی هێرشە داگیرکارییەکان دەکات، ئەوەشی ڕوون کردەوە، تورکیا بە هۆی ڕێگەپێدانی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی بێتە ناوماڵی هەموو تاکێکی کورد و کلتوری کوردی بگۆڕێت بە پەخشکردنی ئەو دراما و فلیمە تورکیانە، هەروەها داوای لە وەزیری ڕۆشنبیریش کرد چیدیکە ڕێگە بە پەخشکردنی ئەو دراما و فلیمانە نەدات.