هونەرمەند یەڵدا عەباسی ئازادبوو
هونەرمەندی کورد یەڵدا عەباسی کە لەکاتی سەردانیکردنی خانەوادەکەی لە مەشهەد، لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو، ئازادبوو.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیارییەکان یەڵدا عەباسی، بەهۆی چالاکییەکانەوە کە پەیوەستبوون بە سەرهەڵدانی شۆڕشی ''ژن،ژیان،ئازادی''وە دەستبەسەرکرابوو، پێشتر ماوەی ساڵێک سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
هونەرمەند یەڵدا عەباسی، کە ئێستا لە ناوچەی شیرڤانی ئەڵمانیا دەژێت، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیوی هەیە و بە مەبەستی بەسەربردنی پشووەکانیان سەردانی خانەوادەی لە مەشهەدی ئێران کردبوو، بەڵام لەلایەن هێزە بەناوئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
بەپێی زانیارییەکان، هونەرمەند یەڵدا عەباسی لە ئێستادا ئازادبووە.