هەولێر، ژنان بە سۆندە و دارەوە دژی حکومەت دەوەستنەوە

لە گەڕەکی سیمی خاتوون ئاوا لە شاری هەولێر دژی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بە سۆندە و دارەوە چوونە سەر شەقام و دەڵێن پارێزگار بەڵێنی قیرتاوکردنی گەڕەکەکەی پێداوین، با بەڵێنەکەی بباتە سەر.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ، ژنانی گەڕەکی سیمی خاتوون ئاوا لە شاری هەولێر بە دار و سۆندەوە چوونە سەر شەقام و هەرکەس بجێتە سەر ستوونەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، بە دار و سۆندەوە ڕووبەڕوویان دەبینەوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا لە گەڕەکەکەدا پێوەری کارەبای زیرەکیان دەبەست، ژنانیش ڕێگریان لێکردن و ئاماژەیان بەوەدا پێشتر لەلایەن پارێزگاری هەولێر پارەیان لێوەرگیراوە و بەڵێنیان پێداون کە قیرتاویان بۆ بکەن، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە.

دەشڵێن با پارێزگار بەڵێنەکانی بباتە سەر، پاشان پێوەرمان بۆ ببەستێت.

ت.پ