هەولێر، بەهۆی لافاوەوە ٧ کەس خنکاون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بارینی باران و دروستبوونی لافاوەوە لە شاری هەولێر نزیکەی ٧ کەس خنکان و کەسێکیش بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە شەپۆلی باران بارین بەڕێوەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر باران دەستیپێکرد و بەهۆی خراپی ئاوەڕۆ و نەبوونی ئامادەکاری بۆ لافاو و باران بارین، لافاو لە گەڕەکەکانی دارهتوو، دارهتووی نوێ، ژین، ڕۆشنبیریی و شارەدێکانی قوشتهپه و شەمامک دروستبوو.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی لافاوەکە حەوت کەس و کەسێکیش بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستداوە، زیانی زۆری مادییش بەر هاوڵاتیان کەوتووە و بە دەیان ئۆتۆمبێل تێکشکان.
ت.پ