لە پانێڵێکدا کاریگەری بیناسازی لەسەر ژینگە خرایەڕوو

گروپی گۆیژە بپارێزە دەربارەی پێشێلکاری و دەستدرێژیەکان بۆ سەر ژینگەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت ژینگەی گۆیژە، پانێڵی دووەمی لە ڕێکخراوی ئازابوون بەڕێوە چوو

سلێمانی


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، لیژنەی بانکی زانیاری گۆیژە بپارێزە هەڵستا بە ئەنجامدانی پانێڵی دووەم، دەربارەی دەسترێژی و پێشێلکاریەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت ژینگەی شاخی گۆیژە، بە دروشمی " گۆیژە بپارێزە" و " کارگەری بیناسازی لەسەر ژینگە "، پانێڵەکە پێشکەش کرا. 


پانێڵەکە لە دوو بابەت پێکهاتبوو: پانێڵی یەکەم لەلایەن پانێڵیست( چرۆ عەلی حەمە ڕەزا)، سەرۆکی ڕێکخراوی چاککردن و پاراستنی وزە لە سێکتەری بینادا، مامۆستا لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی. پانێڵی دووەم لە لایەن ( ئاڤان عەلی محەمەد ئەمین)، ئەندزیاری پلانسازی شار، مامۆستا لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەبرا.


لە درێژەی پانێڵەکەدا باس لەو زەرەر و زیانانەی بەسەر ژینگەی کوردستان و بە تایبەت سروشتی شاخی گۆیژە کەوتووە، دەست ڕاگەیشتنی مرۆڤ بە بەرەوپێشچوون سروشتی خاکی کوردستانی بەتەواوەتی شێواندووە، هەروەها لەڕێگەی سیستمی سەرمایەدارییەوە تەواوی ژینگەی هەرێمی کوردستان وردە وردە سروشتی لەدەست دەدات، هەروەها کەوتنەوەی ئاگرەکان لە شاخەکاندا هۆکارێکی دیکەیلەناوبردنی ژینگەی شاخی گۆیژەیە لەلایەن دەسەڵات دارانی هەرێمی کوردستان، هەبوونی شەقامی شەست مەتری و بەستنەوەی شەقامەکە بە شاخی گۆیژە، هۆکارێکی دیکەی زوو دەست ڕاگەیشتن بە شاخی گۆیژە و هۆکاردەبێت بۆ لەناوچوونی سروشت، هەروەها هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە کۆنکریت و شیش و کارگەکان لە سەنتەری شاردا هۆکارێکی دیکەی لەناوبردی ژینگە و سروشتی کوردستانە، هەروەها تەواوی پڕۆژەکانی دیکەی شاخی گۆیژە لە پانێڵەکەدا خرایە ڕوو. 

 

لە پانێڵی یەکەمدا، چرۆ عەلی، مامۆستای زنکۆ و  ڕێکخراوی چاککردن و پاراستنی وزە لە سێکتەری بینادا، باسی لەوەکرد: هەبوونی بیناسازی و بەرزکردنەوەی پڕۆژەکان هۆکاری تێکدانی ژینگە و دروستبوونی تێکچوونی دەروونی دانیشتوانە، وتی: هەبوون و  دروستکردنی بیناکان دورن لە کوتوری ناوچەکەمانەوە،ئێمەی کورد بیناکانمان وەک وڵاتانی بیانی بەردەوام لەەرزکردنەوەدان بەڵام لەڕێگەی دەرونی و زانستیەوە دورە لە کلتووری هاوڵاتیانەوە، بۆیە زۆرێک لە هاوڵآتیان ئەم شێوازە ئەورەپیەیان پێ هەزم ناکرێت. 


لە پانێڵی دووەمدا، لەلایەن ئاڤان عەلی، مامۆستای زانکۆ و ئەندازیاری پلانسازی، ئاماژەی بەوەدا: سیستمی پلانسازی لە شاری کوردستاندا دیاریکراوە ژینگەی سلێمانی لەناودەبات، هەبوونی یەکەی نیشتەجێبونەکان هۆکاری نەمانی ئاوی ژێر زەوی دەبن، وتی: تەواوی ئەو کارەساتەنەی لە لایەن هاوڵاتیانەوە ڕوبەڕووی ژینە دەبێتەوە هۆکارن بۆ تێکدانی سیمای ناوچە سروشتیەکان. 

 

دڵسۆز زەنگەنە، چالاکوانی مافی مرۆڤ، لەبارەی پاراستنی شاخەکانی گۆیژە ئاماژەی بەوەکرد: لەڕێگەی سوتان و دروستکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوو نەکانەوە سروشتی هەرێمی کوردستان و سیمای گۆیژە بەردەوام لە شێواندندایە، دەڵێت: هەبوونی ئەم پڕۆژانە تەنها ژینگە پیسناکات بەڵکوو تەواوی سێکتەرەکانی ژیان لەناودەبات، دەبێتە هۆکاری بێئاوی و تێکدانی لانەی ئاژەڵان لە تەواوی ناوچەکاندا، هەروەها هەبوونی سیستمی سەرمایەداری لە هەرێمی کوردستاندا هاوڵاتیانی کپکردووە و هاوڵتیان ڕاستیەکان نابینن. 


لە کۆتاییدا وتی: " پێویستە تەواوی هاوڵاتیان ودایکان و چالاکوانان هەوڵی نەهێشتنی ئەم زیقنانە بدەن و کۆڵنەدەن،پێشنیار دەکەم هاوڵاتیان لەبەردەم شاخی گۆیژەدا درێژە بە چالاکیەکانیان بدەن و بێنە سەر شەقامەکان".