هۆشمەندی پیاوی باڵادەست بە تێکۆشانی ژن تێکدەچێت- شیکاری
تا کۆمەڵگە خۆی ڕێک نەخات و شەڕی شۆڕشگێڕانەی خۆی ئەنجام نەدات، شەڕی نێوان دەسەڵاتداران کۆتایی نایەت، پێویستە کۆمەڵگە بەتایبەت ژنان و گەنجان خۆیان ڕێکبخەن، شەڕێکی شۆڕشگێڕانەی گەل دەستپێبکەن بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتداران و داگیرکارییەکانیان.
لەیلا واشۆکانی
ئەو سەردەمەی کە ئەمڕۆ مرۆڤایەتی تێیدایە، بە هۆشمەندی دەسەڵاتداری پیاوی زاڵە، ئەو هۆشمەندییەی بووەتە سیستمێکی دەسەڵاتدار و توندڕەو و ئەمڕۆ بووەتە نەخۆشییەکی زۆر خراپ و کاریگەر، لەم بابەتەدا تاک دەبێت هەمیشە ئاگاداری خۆی بێت و وەک پەتا خۆی لەم نەخۆشیە بپارێزێت و نەکەوێتە تەڵەکەیەوە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان باسی ئەو ژەهرە دەکات کە سیستمی سەرمایەداری وا لە گەل دەکات وەک شەربەت بیخۆنەوە، لەم ٥ هەزار ساڵەی دواییدا مرۆڤایەتی بەهۆی حکومەتەوە تووشی کارەسات بووەو دونیاکەیان وەک دۆزەخ بووە،مرۆڤ بۆ ئەوەی ئاگاداری هۆشمەندی خراپی دەسەڵاتداری بێت، سەرەتا دەبێت ئاگاداری خۆی بێت و بچێتە ناو شیکردنەوەکە، پێویستە تاک هەمیشە خۆی دەرباز بکات و ڕەخنە لە خۆی بگرێت.
٥ هەزار ساڵە پێکهاتەکان لە ژێر ناوی "بەڕێوەبردنی دەوڵەتی پیرۆز"دا چەوسێندراون
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دەسەڵات و بەڕێوەبردن جیاوازن، پێویستە زۆر بە باشی لەم بابەتە تێبگەین و سەری خەڵک ڕوون بکەینەوە لەسەر ئەم تایبەتمەندییە، زۆر کەس لە بابەتی دەسەڵات و بەڕێوەبردن وەک یەک تێدەگەن و بەو شێوەیە ڕوانگەیەک نیشان دەدەن، بەڵام ڕاستی بابەتەکە بەقەد ئاسمان و زەوی لەیەکتر دوورن، بەتایبەت ئەوانەی عەقڵێکی بەهێزیان هەیە زۆر بە ئاگادارییەوە ئەم بابەتە تێکدەدەن و مێشکی خەڵک تێکدەدەن، بابەتی بەڕێوەبەریی کەمێک شلۆقە، بۆ لێکدانەوە و بەڕێوەبردن گونجاوە، هەروەها فەرمانڕەواکان وەک دارێک تێکەڵی دەکەن، ٥ هەزار ساڵە پێکهاتەکان لەژێر ناوی "بەڕێوەبردنی دەوڵەتی پیرۆز"دا بەرگەی زوڵمی دەسەڵاتدار دەگرن و ژیانیان لە دۆزەخ خراپتر بووە.
ئەو هۆشمەندییەی پیاوی باڵادەست بە تێپەڕبوونی کات خۆی ناوەندگەرایی و دامەزراوەیی دەکات، لەسەر ئەم بنەمایە دەبێتە دەوڵەتێکی دیسپۆتی، ئامێری دەوڵەت گەورەتر دەبێت، وەک زەبەلاحێک وایە ئیتر کەس ناتوانێت ڕێگری لێبکات، ئەوەی پێویستە بزاندرێت، هۆشمەندی دەوڵەت وەک شێرپەنجەیە، جێگەی خۆی لە مێشکی خەڵکدا کردووەتەوە، ئەوان پێشتر کۆمەڵگەیان قایل کردووە کە بەبێ دەوڵەت مرۆڤەکان بۆ یەکتر گورگ دەبن و تا ئەمڕۆش بەم شێوەیە بەردەوام بووە. دەسەڵات ئەوەندە مەترسیدارە مرۆڤ سەرلێشێواو دەکات و بەلاڕێیدای دەباتم خراپترین شت ئەوەیە کە سیستم بەم بیرکردنەوەیە کۆمەڵگە پەروەردە دەکات و وایان لێدەکات باوەڕیان پێبکەن.
هاوبەشەکانی سیستم
ئەگەر مرۆڤەکان بە هەموو وردەکارییەکانیەوە لەم هۆشمەدییە بخوێننەوە و تێبگەن، بە دڵنیاییەوە کاردانەوەکانیان بەرامبەر بەو سیستمە زۆر بەهێز و توند دەبێت، بەڵام بەداخەوە زانینی ئەو هۆشمەندییە لە کۆمەڵگەدا لاوازە و ئەمەش دەبێتە هۆی چوونە ناو خزمەتی سیستمی دەوڵەتی دڕندە، پێشتر زاندراوە کە چۆن سیستم لە ژێر ناوی ناسیۆنالیزمدا کۆمەڵگە دەکاتە هاوبەشی خۆی، دەسەڵات هەمیشە لە جوڵەدایە بۆ زیادکردنی هاوبەشەکانیان، بۆ پشتگیریکردنیان، هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هاوبەشە سەرەکییەکانی سیستمەکەش پراگماتیست و پارەدۆستن، ئەو کەسانە کورتە میزاج و خۆپەرست و کۆیلەن.
ئەو پراگماتیستیانەی ڕێگای ناوەڕاست، هەمیشە بە پێی ئەوانەی دەسەڵات و دەسەڵاتدارن هێڵ و ڕەفەی خۆیان پێناسە دەکەن، هەمیشە دژی شۆڕشن، جلوبەرگی بیرۆکراتەکان لەبەر دەکەن و دەیانەوێت جێگایەکیان بۆ بکەنەوە، سیستم سیاسەتی شەڕی تایبەتی خۆی لە دژی کۆمەڵگە جێبەجێ دەکات، بەتایبەت یاریەکانیان لەسەر ژنان و لاوان پەرە پێدەدەن. سیاسەتی سیستم ئەوەیە کە سوود لەم دوو پۆتانسێلە وەربگرێت و خۆی بکاتە بەردەوام، سیستمی دەسەڵاتدار هەمیشە لە خەمی بەردەوامیی سیستمەکەیدایە، ٥ هەزار ساڵە کۆمەڵگە بەدەست سیستمی دەسەڵاتدار و ستەمکارەوە دەناڵێنێت و ئێستا خراپتر دەبێت، هۆکاری ناڕەحەتی و خراپی دۆخی کۆمەڵگە و سروشت و هەموو گەردوون سیستمی دەسەڵاتدار و توندڕەوە.
مرۆڤەکان زیاتر لە ڕووی دەروونییەوە کۆیلە دەکرێن نەک لە ڕووی جەستەییەوە
سەبارەت بەم بابەتە، هەڵسەنگاندی زۆری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەن، ڕێبەر ڕوونی دەکاتەوە، هۆشمەندی دەسەڵاتدار بەناوی وڵاتپارێزییەوە کۆمەڵگە و تاکەکانی وەکو ڕەوە ئاژەڵ کردووە، بێ ئیرادە جێیان هێشتوون و بەردەوامیش دەڵێت: "بۆ ئەوەی کۆمەڵگە و تاکەکان ئاگاداری ناسنامە و ئیرادەی خۆیان بن، پێویستە خوێندەوار و زیرەک و شارەزا بن، لەوەش زیاتر پێویستیان بە ڕوونکردنەوەیەکی زۆر وردە". چونکە خۆیان لە کاریگەریی سیستمەکە ڕزگار ناکەن و خۆیان لە پیسبوونی ناشۆن، ناتوانن بەرەنگاریی ببنەوە، سیستمەکە کۆمەڵگەی هێناوەتە سەر کڕنۆش و خزمەتکردن” پێویستە کۆمەڵگە و تاک لەڕووی ئیرادەوە خۆیان ئازاد بکەن، هەڵوێستی بەهێزی خۆیان لەدژی سیستم نیشان بدەن و بڵێن؛ "بەسە!" مامۆستای گەورە و ڕێبەری گەلی کورد و بەتایبەت ژنانی پەروەردە کرد و فێری کردن کە مرۆڤەکان لە ڕووی دەروونییەوە کۆیلەن نەک لە ڕووی جەستەییەوە، ئەگەرنا دەبێت کۆمەڵگە و تاکەکان لە ڕووی بیرەوە گەشە بکەن و خۆیان ڕزگار بکەن.
گرنگە مرۆڤەکان لە ڕێگەی پەروەردەوە خۆیان لە سیستمی دەسەڵاتدار ڕزگار بکەن
سیستمی دەوڵەتپەرست بۆ ئەوەی حەقیقەت نەبینێت، سەر بۆ زوڵم و چەوساندنەوەیان دادەنێت و هەموو ئەو شتانە قبوڵ دەکات کە کۆمەڵگەیان بە نەفام بەجێهێشتووە، بەڵام وەک زانست دەڵێت، مێشکی مرۆڤ هەمیشە لە جوڵەدایە، هەرگیز ناوەستێت و ناتواندرێت سنووردار بکرێت، ئاخر کاتێک مرۆڤەکان تووشی کێشە دەبن، دەروونیان زۆر ناناسرێتەوە، زۆر جار مرۆڤەکان دەڵێن هەموو سروشتی مرۆڤ وەک یەکە، بەڵام وا نییە، مرۆڤ تێدەگات کە سروشتی مرۆڤ جیاوازە، لەم بابەتەدا ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، هەموو مرۆڤێک وەک گەردوونێک، ئێمەش ئەم ڕاستییە لە ژیانی ڕۆژانەماندا دەبینین، دەبێتە وانە و ئەزموونێک بۆ ئێمە، ئێستا گرنگترین شت ئەوەیە کە مرۆڤەکان، لە ڕێگەی پەروەردە و خوێندنەوە، خۆیان لە سیستمی دەسەڵاتدارو دیلێتیەکەی ڕزگار بکەن، بێنە دەرەوە بۆ ڕووناکی.
کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگە داهاتووی خۆی بکێشێت
ئەو ژەهرە کە مرۆڤایەتی بەناوی شەربەتەوە خواردوویەتیەوە دەبێت بەتەواوی بڕشێتەوەو هەناوی خۆی لە ڤایرۆسی سیستمی دەسەڵاتدار پاک بکاتەوە، پێویستە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی کە لەسەر دەستی خوداوەندی دایک و بەرێوەبەر بونیاد نراوە بگەڕێتەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی ڕەسەنی خۆی، بەم شێوەیە کێشەکانی کۆمەڵگە و تاکەکانی چارەسەر دەبن، ڕێبەر ئاپۆ باسی شۆڕشی نیۆلیتیکی کرد و وتی: شۆڕشی نیۆلیتیک بە پێشنەگایەتی ژنان و دایکان دەستیپێکرد و پەرەی پێدرا، بەڵام بە پیلانگێڕی شامان پیرەمێرد، شۆڕشی سەردەمی بەردینە نوێ نیوە تەواو بووە و دەبێت تەواو بێت، ئێستاش دەبینین ژنان لەسەر بنەمای بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ڕێکخستووە و ساتەکانی شۆڕشی نیۆلیتیک دەژین.
لە ڕاستیدا بارودۆخی مرۆڤایەتی ٥ هەزار ساڵە زۆر بە ئازار و کارەساتبارە، بەڵام دەبێت بزاندرێت کاتی ئەوە هاتووە کە کۆمەڵگە زاڵ بێت بەسەر زوڵم و کۆیلەییدا و بە دەستی خۆی ئایندەی خۆی دابڕێژێت، ئێمە لە قۆناغی جەنگی جیهانی سێیەمدا دەژین و توندوتیژیی ڕۆژانەی سیستمی دەسەڵاتدار فشار دەخاتە سەر ژنان و کۆمەڵگە، دەیانخاتە مەترسییەکی گەورەوە، جارێکی تر دەڵێم شەڕی دەسەڵاتدارەکان کۆتایی نایەت تا کۆمەڵگە خۆی ڕێک نەخات و شەڕی شۆڕشگێڕانەی خۆی ئەنجام نەدات، پێویستە کۆمەڵگە هەموو چین و توێژەکانی خۆی بە تایبەت ژنان و گەنجان ڕێکبخات بۆ دەستپێکردنی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتداران و داگیرکارییەکانیان.