هەڕەشەکردن بۆ سەر ژنانی گەنج بەردەوامە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت کە هەڕەشەی لە ژنێک کردووە ئەگەر پەیوەندیەکەی لەگەڵ بەردەوام نەکات وینەکانی بڵاو دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژە بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک دەکەن کە هەڕەشەی لە ژنێک کردووە بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی ئەگەر پەیوەندییەکەی لەگەڵیدا بەردەوام نەبێت.

 

پۆلیسی سلێمانی ئەوەی ڕاگەیاند، ژنەکە پێشتر سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارەکە تۆمار کردووە بە ناوی (ش. ع. ق.) لە دایکبووی ١٩٩٤، بە پێی وتەی ژنەکە، تۆمەتبارەکە هەڕەشەی لێکردووە ئەگەر لە پەیوەندییەکەیاندا بەردەوام نەبێت ئەوا وێنە تایبەتەکانی بڵاودەکاتەوە.

 

لە دوای ئاگادارکردنەوەیان مەفرەزەکانی پۆلیس لە بنکەی پۆلیسی کوردسات، لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتبارەکە دەستگیر دەکەن.

 

ت.پ