هۆشداری لە دەرئەنجامە ژینگەییەکانی ڕاستی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە لە لێکەوتە ژینگەیی و مرۆییە ڕاستەقینەیەکان کە لە ئەنجامی پەرەسەندنی هێرشەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دامەزراوە نەوتییەکان و وێستگەکانی پاڵاوتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنە ئامانج.
ناوەندی هەواڵ
کاردانەوەکانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراپتر دەبن لەگەڵ فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و زیاتر بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ژیانی، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دۆخی مرۆیی و ئابووری ناوچەکە دەبێت، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن: کە بەردەوامی هەڵکشان هەڕەشەی دروستکردنی قەیرانی پەیوەست بە یەکەوە دەکات کە کاریگەری لەسەر خۆراک و ئاو و ئاسایشی ژینگە دەبێت.
نووسینگەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ٩ی ئادار هۆشداری دا لە لێکەوتە ترسناکەکانی ژینگەیی بەهۆی پەرەسەندنی هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان و وێستگەکانی پاڵاوتن لە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها ئەم هێرشانە ئێستا مەترسییەکی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر کوالێتی هەوا و سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەکەدا دروستکردووە.
وتەبێژی سکرتێری گشتی ڕایگەیاند، کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە لێکەوتە مرۆییەکانی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان، دۆخی ئێستا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی قوربانیانی مەدەنی و زیانگەیاندن بە ژێرخانی گرنگ کە دانیشتووان پشتی پێدەبەستن، جگە لە زیادبوونی شەپۆلەکانی ئاوارەبوون لە هەندێک ناوچەی زیانلێکەوتوودا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوەکە زۆر نیگەرانە لە زیادبوونی ڕاپۆرتەکانی هێرشەکان کە دامەزراوە نەوتییەکان دەکەنە ئامانج، هۆشداریشیدا لەوەی ئەم ئۆپەراسیۆنانە ڕەنگە کاردانەوەی ژینگەیییان هەبێت و چەند وڵاتێک درێژببێتەوە، لەگەڵ ئەگەری کاریگەریی دەستبەجێ لەسەر ئاوی خواردنەوە و هەوا و خۆراک.
هۆشدارییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ئەوە هات کە وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند، کە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران زیانی بە وێستگەیەکی پاڵاوتەکردن و لابردن گەیاندووە کە دامەزراوەیەکی سەرەکییە بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ئەو وڵاتە، ئەمەش ترسی ئەوەی لێکەوتەوە کە ئامانجگرتنەکە فراوانتر بێت و ژێرخانی گرنگ بگرێتەوە کە ملیۆنان کەس لە وڵاتانی کەنداو پشتیان پێدەبەستن.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا، ناوچەکە شایەتی هەڵکشانێکی نوێ بوو، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل چەند دامەزراوەیەکی نەوتی لە ناوخۆی ئێران کردە ئامانج، تاران وەڵامی دایەوە و هێرشی کردە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، ئەمەش پێشهاتێکە کە هەڕەشەی زیادکردنی گرژییە ناوچەییەکان و فراوانکردنی بازنەی زیانەکانی ژینگەیی و ئابووریی هەیە، هەروەها پێویستی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی دووپاتکردەوە.