هێرۆو گوڵستان، شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد بەبیرهێندرانەوە

هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا، شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ئازاد نەجمەندین فەیسەل و ئارگەش سەرحەد بەبیرهێندرانەوە، لە میانی چالاکییەکەدا بەڵێن درا کە بەردەوام بن لە گەڕان بەدوای ڕاستییەکان.

قامیشلۆ

 

کۆمپانیای ژن پرۆدەکشن لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مەراسیمێکی یادکردنەوەی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ئازاد هێرۆ بەهادین و گولستان تارا کە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی لە هێرشی دەوڵەتی تورک شەهید بوون، نەجمەدین فەیسەل کە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا شەهید بوو و ئارگەش سەرحەد کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک بریندار بوو و دوو ڕۆژ لەمەوبەر شەهید بوو، مەراسیمێکی یادکردنەوەیان بەڕێوەبرد.

 

مەراسیمەکە لە سەنتەری محەمەد شێخۆ بۆ کولتووروهونەر بەڕێوەچوو. بنەماڵەی نەجمەدین فەیسەل، هاوڕێ و هاوکارانی گوڵستان، هێرۆ و ئارگەش بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

 

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. پاشان فیلمێک لەسەر ژیانی گوڵستان تارا، هێرۆ بەهادین و نەجمەدین فەیسەل نمایشکرا.

 

لۆرستان دەروێش بە ناوی ژن پرۆدەکشن و ئارین سوێد بە ناوی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە"و ئەڤین ئیبراهیم بە ناوی "یەکێتی راگەیاندنی ئازاد" قسەی کرد پەیامێکی ڤیدیۆیی خوشکی گوڵستان تاراش بیسترا.

 

هەروەها پەیامی کۆمۆنی دۆکیۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا کە بۆ مەراسیمی یادەکە نێردرابوو خوێندرایەوە.

 

هەروەها ڕۆژنامەنووسان گوڵستان خالید و ستێرک گوڵۆ یادەوەرییەکانیان لەسەر گوڵستان تارا باسکرد.

 

لە کۆتاییدا گروپی شەهید میزگین گۆرانی بۆ شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد وت.

 

چالاکییەکە بە دروشم کۆتایی هات.