هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە قامیشلۆ شەرمەزار کرا
ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی جزیرە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد.
قامیشلۆ
لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چڕتر کردووەتەوەو هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی ناوچەکە، لە ١٢ی کانوونی دووەم تربەسپی و دیرکی بۆردومان کرد، لە هەمان کاتدا، شەهبا و عەین عیساوا و گوندەکانی گرێ سپی بۆردومان کرد، ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی جزیرە لە خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی هێرشەکەی کرد.
لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن گوڵستان ئیسماعیل، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکردنی کانتۆنی جزیرە خوێندرایەوە تێیدا هاتووە: لە بەردەوامی شەڕی قڕکردن و تیرۆری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دژی هەرێمەکانمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە شەوی هەینی و شەممە ژێرخان و خزمەتگوزاری و ژیانی گوندنشینانی دێرک هەروەها تربەسپی و ڕیملان و چلاخا بۆردومان کران، ئەم بەیانییە هێرشیان کردە سەر عەین عیسا، مەبەستی ئەم بۆردومانانە، ئەو دامەزراوە خزمەتگوزارییانەیە کە ئاو و وزە و کشتوکاڵ بۆ تەواوی ناوچەکە دابین دەکەن و لە خزمەتگوزاری وەستان، ئەم کردەوە دڕندانەیە هەموو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، لە ڕێگەی تاوان و تیرۆریزمەوە، ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پرۆژەی دیموکراتیک دەکاتە ئامانج، هەموو هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم و بەدەستهێنانی سەقامگیری، سەرەڕای ناکۆکییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە تاوانەکان بەردەوامە.
"ئەم هێرشانە ئیرادەی گەلەکەمان ناچەوسێنێتەوە"
حکومەتەکەی ئەردۆغان هەوڵدەدات تیرۆریزمی خۆی وەک سەرکەوتنێک بۆ حکومەتەکەی لەبەردەم خەڵکی تورکیادا وێنا بکات کە ڕووبەڕووی قەیرانی ناوخۆیی و ئابووری بووەتەوە، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە شکستخواردووەکانییەتی، ئەم هێرش و سیاسەتە دژە مرۆییانە هێزو ئیرادەی گەلەکەمان ناچەوسێنێتەوە و لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان بە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لە دژی داگیرکاری و تیرۆریزم بەرەو پێشەوە بچن و دەستکەوتەکانی بپارێزن و پلان و سیاسەتەکانی کۆچ و گۆڕانی دیمۆگرافی تێکبشکێنن.
"هێرش بۆ سەر هەرێم شەرمەزار دەکەین"
ئەو هێرشانەی هەرێمەکانمان دەکەنە ئامانج شەرمەزار دەکەین و داوا لە هەموو هێزە چالاکەکانی سووریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و ڕێوشوێنی خۆپاراستن بگرنەبەر بۆ ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەردەوام نەبێت لە هێرشەکانی و تیرۆریزم و پێشێلکارییەکانی ڕابگرێت، هەروەها داوا لە گەلەکەمان دەکەین بە هەموو پێکهاتەکانمانەوە سیستمی خۆپاراستن پەرەپێبدەن و لە دەوری دامەزراوەکانمان کۆببنەوە و دەستکەوتەکانیان بپارێزن، بە یەکگرتوویی پێکهاتەکان لە هەرێمەکە و یەکگرتوویی و ئیرادەی خۆیان و پلانی سیستماتیکی و شەڕی وێرانکاری تێکدەشکێندرێن و ئیرادەی گەل و پرۆژەی دیموکراتیک سەرکەوتوو دەبن.