"هێرش درێژەپێدەری پیلانگێڕی ١٥ی شوباتە"
زەهرا عەلی، لە پێکهاتەی عەرەب پاش ناسینی بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەشداری لە شۆڕشدا کردووە دەڵێت: ئەم هێرشانە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژەپێدەری پیلانی ١٥ی شوباتە و پێویستە پێکەوە لە یەکڕیزیدا بوەستین.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە-شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، وردە وردە پەرەی سەند و بە پشتیوانی ژنان لە هەموو توێژەکانی ژیانەوە چەندین دەستکەوتی بەدەستهێنا. لەم شۆڕشەدا ژنان لە ڕێگەی هاوپشتی خۆیانەوە، دژ بە عەقڵیەتی پیاوسالاری خەباتیان کرد و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کە ژنانی لە هەموو جیهانەوە یەکخست، دەستکەوتی گرنگیان بەدەستهێنا.
زەهرا عەلی یەکێکە لە ژنانی پێکهاتەی عەرەبی، لە سەرەتای شۆڕشەوە کار بۆ ناسین و پەرەپێدانی زمانی کوردی کردووە. ئێستا هەم زمانی کوردی و هەم زمانی دایکی، عەرەبی قسە دەکات، هەروەها بۆ ماوەی دوو ساڵ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری حەسەکە بووە. هەروەها کاری لە پارتی یەکێتی دیموکراتیکی شاری حەسەکە کردووە.
زەهرا عەلی دووپاتی کردەوە لە تامەزرۆیی بۆ بیر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە و وتی: ڕێبەر ئۆجالان لە ڕێگەی ئایدۆلۆژیای خۆیەوە سەرنجی ژنانی ڕاکێشا و ڕۆڵی پێشەنگی پێبەخشین. وەک ژنانی پێکهاتەی عەرەبی، ئێمەش شانبەشانی یەکتر پاڵپشتی خوشکانی کوردیشمان دەکەین، ئەم هێرشانە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژەپێدەری پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتە و پێویستمان بەوەیە بە هاودەنگیمان وەڵام بدەینەوە.
"ژنان بە یەکگرتن دەستکەوتەکانیان لە لەناوچوون دەپارێزن"
زەهرا عەلی ڕایگەیاند، کۆمەڵگەکانی ناوچەکە مێژووێکی قووڵی یەکگرتن و پێکەوەژیان هەیە، و وتی: لە سایەی بیرو فەلسەفەی ڕێبەرەوە گەل بە یەکترەوە گرێدراون و تێگەیشتوون کە ژیانێکی ئازاد لەسەر هاوپشتی و پشتیوانیی یەکتر بونیاد نراوە، ئەو هێرش و ململانێیانەی کە هەوڵدەدەن لە نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکەدا دروست ببن، ئامانجیان لەناوبردنی کۆمەڵگە و هاوپشتی کۆمەڵایەتییە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ڕێگەی هاودەنگیمانەوە دەستکەوتەکانمان پاراستووە، ڕووبەڕووی سەختی بووینەتەوە و لەم قۆناغە هەستیارەدا، دەبێت دەستکەوتەکانمان لە لەناوچوون بپارێزین، بەتایبەتی کە ئەم دەستکەوتانە بە هەوڵ و پیشەنگایەتی ژنانی ئەمڕۆ بەدیهاتوە، ئەرکی من ئەوەیە کە پشتیوانی خوشکە کوردەکانم بکەم لە پاراستنی دەستکەوتەکانمان لە جینۆساید، ئێمەش بەشداریمان کرد.
"ئێمە کولتوور و مێژووی خۆمان دەپارێزین"
زەهرا عەلی سەرنجی بۆ دڕندەیی چەتەکانی هەتەشەو کردەوەکانیان لە دژی ژنان ڕاکێشا و لە کۆتایی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: دیمەنە ترسناکەکانی کوشتنی ژن و فڕێدانی تەرمی ژنە شەڕڤانێک لە باڵەخانەیەکی بەرزەوە
بڕینی کەزی تاوانێکە دژی هەموو مرۆڤایەتی. کەزی هێمای هاودەنگی و پێکەوەژیانی نێوان ژنانە. بە سیاسەتەکانیان ئامانجیان شکاندنی ئەم پەیوەندیەیە، ئێمە دژی ئەم سیاسەتانەین.
زەهرا عەلی داوای لە ژنان کرد بەردەوام بن لە یەکدەنگی لە شەڕی پاراستنی مێژوو و کولتوورەکەیان، و هەرگیز مێژووی خۆیان لەبیر نەکەن.