هێرش و ڕێگری بۆ سەر شەهبا زستان سەخت دەکات

هاوسەرۆکی کامپی بەرخۆدان لە ناوچەی فافین لە کانتۆنی شەهبا و ژنانی عەفرینی دانیشتووی کامپەکە ئاماژەیان بەوەکرد، گەمارۆدانی ناوچەکە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەختییەکانی بەردەوامە.

 

حەسنا محەمەد

شەهبا-ئەمە شەشەمین وەرزی زستانە کە گەلی عەفرین دوای داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٨ کۆچیان کردووە بۆ کانتۆنی شەهبا، بە درێژایی ساڵەکانی کۆچ، گەل بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدانیان کردووە، لە هەمان کاتدا، حکومەتی شام بەردەوامە لە ڕێگرییەکانی لەسەر کانتۆنی شەهبا لەم ساڵانەدا، لەگەڵ گەمارۆ و ڕێگرییەکانی حکومەتی شام، دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر کۆچبەرانی عەفرین نەوەستاوە، ئەو کەسانەی لە کامپەکانی کۆچدا دەژین بە هاتنی وەرزی زستان ڕووبەڕووی زەحمەتی دەبنەوە.

هاوسەرۆکی شارەوانی کامپی بەرخۆدان و ژنانی نیشتەجێی کامپەکە سەبارەت بەو سەختییانەی کە دانیشتوانی شەهبا ڕووبەڕووی بوونەتەوە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان قسەیان کرد.

 

"بە پێی دەرفەتەکان هاوکاری کراوە"

لیلاڤ شێخۆ، هاوسەرۆکی شارەوانی کامپی بەرخۆدان، وتی: لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا، هەوڵدەدەین باری خەڵک کەم دەکەینەوە، بەتایبەتی ئەوانەی لە کامپەکاندا دەژین،بەپێی ئەو دەرفەتانەی لە دەستماندایە و ئەو مەرجانەی کە پێیدا تێدەپەڕین، تا ڕادەیەک پشتگیری گەلەکەمان دەکەین، ئەمساڵ، سەرەڕای ڕێگرییەکانی حکومەتی شام، چادر و نایلۆن و چیمەنتۆمان دابەش کردووە پێش زستان، ئەمە بەسەر هەموو خەڵکی کامپەکەدا دابەش کرا، دەمانەوێت چادرەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ پاراستنیان لە باران و ئاو، لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵمان هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییە گشتییەکان.

 

"زستان هات و گەمارۆ بەردەوامە"

لینا قاسم، یەکێک لەو ژنانەی کە لە کامپی بەرخۆدان دەژی، تیشکی خستەسەر سەختییەکانیان لە وەرزی زستاندا و ئەو بەربەستانەی تێیدا دەژین و وتی: ٦ ساڵە لە کامپەکاندا دەژین و ڕووبەڕووی هەموو بەربەستێک بووینەوە، چادرو نایلنەکان لە سەختییەکانی زستان نامانپارێزن، زستان هاتووە و گازو سووتەمەنی پێویستە، بە تایبەتی، ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ دەبینەوە بەهۆی نەخۆشی و پزیشکی، ئاو لەبەردەم چادرەکان کۆدەبێتەوە و لە زستاندا دەچێتە ناو ماڵەکانمان، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرمان هێشتا بەردەوامن و گەمارۆ ڕێگە نادات پێداویستییەکانمان جێبەجێ بکرێن.

 

"سەرەڕای زەحمەتییەکان بەرخۆدانمان بەردەوامە"

ئەمینا خلۆ باسی لە بەردەوامیی بەرخۆدانی خۆی کرد لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی ژیان بۆ گەڕانەوە بۆ عەفرین و وتی: هیچ کەس ناتوانێت بەرگەی ئەو ئاستەنگانە بگرێت کە دەیبینین، لە زستاندا ئاو لە چادرەکان کۆدەبێتەوە و بەربەست لەسەر ڕێگاکان دەبینین،هیچ گازێک نییە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانمان، گەل لە شەهبا لەگەڵ چەندین کۆسپ دەژین، بەرخۆدان و خەباتمان لە سەختییەکان زیاترە، لە عەفرین زۆر ئاسوودە بووین و هیچ کێشەیەکمان نەبوو، ڕۆژێک دێت و جارێکی دیکە لەم ئاسوودەییەدا دەژین.