ئەفریقای باشوور داوای لە دادگای نێودەوڵەتی کردووە شەڕی غەززە بوەستێنێت

ئەفریقای باشوور داوای لە دادگای دادی نێودەوڵەتی کرد کە ڕێوشوێنی بەپەلە لە دژی هێزەکانی ئیسرائیل بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە برسێتی لە کەرتی غەززە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، دادگای نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ئەفریقای باشوور داوای لێکردووە ڕێوشوێنی بەپەلە لە دژی ئیسرائیل دەربکات، چونکە پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای نێودەوڵەتی، هەروەها بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکەی ئیسرائیل کە ماوەی شەش مانگە بەردەوامە، بۆ ٣٠ هەزار و ٨٠٠ کەس بەرزببێتەوە.

 

 

ئەفریقای باشوور لە دوو ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە، خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە بەدەست کەمی خۆراکەوە دەناڵێنن، هەروەها داوای لە دادگای نێودەوڵەتی کردووە فەرمان بە هەموو لایەنەکان بدات کە تەقە ڕابگرن و بارمتەکان و دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن، هەروەها دادگا ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە بەپەلە هەنگاو بنرێت بۆ وەستاندنی ئەو کارەساتەی کە ڕوودەدات.

 

ئەفریقای باشوور داوای لە دادگاکە کرد، فەرمان بە ئیسرائیل بدات ڕێوشوێنی دەستبەجێ و کاریگەر بگرێتەبەر بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بگرێتەبەر و بەپەلە پێویستی بە هاوکاری مرۆیی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو برسێتییەی کە ڕووبەڕووی کەرتی غەززە دەبێتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل ١٥٣ ڕۆژ لەمەوبەر بۆ ٣٠ هەزار و ٨٠٠ کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٢ هەزار و ٢٩٨ کەس، ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ٩ کۆمەڵکوژی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە ٨٣ کەس کوژراون و ١٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

سەرەڕای بۆردومانەکان و کۆمەڵکوژییەکان و بوونی ژمارەیەک قوربانی، هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگری دەکەن لە گەیشتن بە تیمەکانی فریاگوزاری بۆیان، و هێشتا بەردەوامن لە شەڕەکەیان لەسەر کەرتی غەززە، بۆ ئەو مەبەستەش بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی "جینۆساید" دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە، ئەفریقای باشوور ڕاپۆرتێکی لە دژی ئیسرائیل تۆمار کرد.