هەڵمەتی واژۆکردن لە شەنگال پێشوازییەکی گەرمی لێدەکرێت
هەڵمەتی واژۆکردن بە پلەی یەکەم لە عێراق و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆ پەسەندکردنی فەرمانی ٧٤ دژ بە پێکهاتەی ئێزدی وەک 'جینۆساید'، لە شەنگال بەردەوامە.
شەنگال
ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ کە ڕۆژی ڕزگارکردنی شەنگالە لە دەستی چەتەکانی داعش، هەڵمەتێکی واژۆکردنی دیجیتاڵی بۆ ناساندنی 'جینۆسایدی ئێزیدییەکان' ڕاگەیەندرا، ئامانج لێی ئەوەیە کە عێراق و هەموو ڕێکخراو و دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤بە 'جینۆساید' بناسن، هەڵمەتەکە لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و سەرجەم دامودەزگاکانییەوە ڕاگەیەندرا، ئەنجومەنی گەل و خۆبەڕێوەبەری خانەسۆر، سەردەشت، سنونێ و دیگور، بەناو گەڕەک و شەقامەکانی خانەسۆردا گەشتیان کرد و واژۆیان کۆکردەوە، خەڵکی خانەسۆر و بە تایبەتی ئەوانەی بەدەست ئەو فەرمانەوە دەناڵێنن ژنانی ئێزدی بوون، گرنگییەکی زۆریان بەو هەڵمەتە نیشان دا.
"پێویستە عێراق دان بە جینۆسایددا بنێت"
نور شەنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی خانەسۆر گرنگی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆی بۆ دەزگاکەمان بەرز نرخاندو وتی: هەموو ئەنجومەن و دەزگاکان وەک گروپێک کۆدەبنەوە و لەناو خەڵکدا بڵاودەبنەوە، بەمەبەستی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ناساندنی ئەو جینۆسایدەی کە بەسەرمان هاتووە، ئەم کارە بەڕێوەدەبەین،زۆرێک لە وڵاتان بە جینۆساید پێناسەیان کردووە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا عێراق دانی پێدا نەناوە، بانگەوازی ئێمە بۆ گەلەکەمان ئەوەیە کە هەموومان ببینە یەک دەنگ، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم فەرمانانە، ئێمە واژۆ کۆدەکەینەوە بۆ ناساندنی جینۆساید لەلایەن عێراقەوە.
"کاتی یەکڕیزییە"
نور شەنگالی داوای لە هەموو لایەک کرد یەکبگرن و وتی: کۆمەڵگەکەمان گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، کۆمەڵگەی ئێزدیمان لە هەموو کاتێک زیاتر ئاگاداری خۆیەتی، ژنانی ئێزدی ئەمڕۆ خوێندەوارن، چەکیان لە لایە، بەڵام لەم کاتەدا هێشتا لە مەترسیداین، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەلەکەمانە کاتی یەکڕیزییە، پێویستە هەمووان بوەستن و واژۆی خۆیان بدەن و جینۆسایدەکە بە جیهان بناسێنن.
"ڕەزامەندی لەسەر جینۆساید لە عێراق دەدەین"
بەسێ ئاڤێستا، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سەردەشت داوای لە هەموو لایەک کرد بۆ کۆکردنەوەی واژۆ کارێکی زۆر بکەن و وتی: هەرکەسێک واژۆی خۆی دابنێت مانای ئەوەیە دەنگ بەخۆی دەدات، کار بۆ خۆی دەکات و رەنج دەدات، زۆرێک لە دەوڵەتەکان جینۆسایدیان ناساندووە، بەداخەوە تا ئێستا عێراق بە جینۆسایدی نەناساندووە، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ چەسپاندنی جینۆسایدەکە دەیکەین، هەڵمەتەکەمان جیهانییە، نەک تەنها لە شەنگال، ئەگەر عێراق هێشتا لەسەرپێ وەستاوە و پارێزراوە، ئەوە لە سایەی کۆمەڵگەکەمانە، لە شەنگال داعشمان تێکشکاند و زۆر ناوچەی عێراقمان پاراست، داوا لە هەموو لایەک دەکەین لە ڕێگەی تٶڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕۆڵی گرنگ بگێڕن لە ناساندنی جینۆساید.
"پێویستە هەموو کەسێک واژۆ بکات"
سەمیرە سەبری، ئەندامی ئەنجومەنی دیگور ئاماژەی بەوەکرد، کۆکردنەوەی واژۆ لەسەر ئاستی جیهان دەبێت و وتی: ئەمڕۆ دەستمان کردووە بە کۆکردنەوەی واژۆ، با شنگال ڕزگار بکەین، دەچینە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، لە پێناو ناساندنی جینۆساید، هەوڵ دەدەین تا دوو ملیۆن واژۆ کۆبکەینەوە، نزیکەی ١٤ وڵات باسی ئەو جینۆسایدەیان کردووە کە بەسەر کۆمەڵەی ئێمەدا هاتووە، هەروەها پێویستە عێراقیش باسی لێبکات و بیناسێنێت، ئەوان شەنگالیان کردووە بە ناوەندی سیاسەتی خۆیان و ڕێککەوتن لەسەر شەنگال واژۆ دەکەن، بۆ ئەمەش نایبینن و بە جینۆسایدی ناناسێنن، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەلانی ئازادیخواز، واژۆکردنە، بەتایبەتی کۆمەڵگەی ئێزدیمان. ئێمەین کە ئازارمان چەشت و فەرمانەکەمان بەسەرهات، دەبێت دەنگ بدەین.