هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان": ئامێری لەسێدارەدان بە خێرایی دەجووڵێت

بەشداربووانی هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان لە زیندانەکانی وڵاتدا، داوایان لە سەرجەم زیندانیان کرد، بەتایبەت ئەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بێدەنگ نەبن.

ناوەندی هەواڵ- دەسەڵاتدارانی ئێران زۆرجار سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان بەکاردەهێنن، بەکارهێنانی ئەو سزایە لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە سەرەڕای هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان لەدژی ئەو کارانە، کە بەپێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت.

 

هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ئێران لە ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەم، لە کاتێکدا کە ناڕەزایەتییەکان لە ناو زیندانەکاندا پەرەی سەندووە، وە پێ ناوە هەفتەی ٩٣ی خۆیەوە، بەشداربووان ڕایانگەیاند، کە زیندانیان لە ٥٤ ناوەندی دەستبەسەرکردن لە سەرانسەری وڵاتدا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوامی دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، میکانیزمی لەسێدارەدانی حکومەت خێراتر بووە، تەنها لە ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٧٦ زیندانی لە زیندانە جیاوازەکانی سەرتاسەری وڵاتدا لەسێدارە دراون، بە وتەی بەشداربووان، دوای مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی بەندی ٢ی زیندانی قەزڵ هێزار کە ماوەی هەفتەیەک لە خواردن بەڕێوەچوو، لەسێدارەدانەکان بە خێراییەکی خێراتر بەردەوام بوون.

 

بەشداربووانی ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەیان بە تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان لە سەرانسەری ئێران کرد، هاتووە کە هەفتەی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کرماشان هەروەها لە کۆبوونەوەکانیاندا دروشمی دژ بە لەسێدارەدانیان بەرزکردەوە، لەوانە "لەسێدارەدان خیانەت لە قورئان"، "ئێران بەبێ لەسێدارەدان" و "دەبێت سزای لەسێدارەدان و فەرمانی لەسێدارەدان هەڵبوەشێنرێتەوە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، سەرنجی ڕاکێشاوە بۆ قسەکانی مای ساتۆ، توێژەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێران و سارا حوسێن، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە ئێران، کە لە لێژنەی سێهەمی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە "پێشێلکاری بەربڵاوی مافی ژیان" و "لەسێدارەدانی نهێنی" لە ئێران هۆشداری دا، بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە تەنها ٨%ی لەسێدارەدانەکان بە ڕەسمی لە لایەن سەرچاوە حکومییەکانەوە ڕادەگەیەنرێن.

 

واژۆکارانی ئەو ڕاگەیاندراوە بەردەوامی چالاکییەکانیان لە زیندانەکانی وڵات دووپاتکردەوە و داوایان لە هەموو زیندانییەکان و بەتایبەت ئەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، "بێدەنگ نەبن" سەبارەت بەو سزایانە، هەروەها داوایان لە بنەماڵە و هاوڵاتیان کردووە، بە بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی کە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و بە ئاشکرا ڕەتکردنەوەی ئەم سزایە، بە بێدەنگی ڕێگری لە بەردەوامی لەسێدارەدانەکان بکەن.

 

هەڵمەتەکە ٥٤ زیندانی تێدابوو، کە بریتی بوون لە زیندانی ئێڤین، زیندانی قزڵ حسار (یەکە ٢، ٣ و ٤)، زیندانی ناوەندی کەرەج، زیندانی کەرەج فەردیس، زیندانی تارانی گەورە، زیندانی قەرچاک، زیندانی خورین و زیندانی ڕامین، زیندانی ڕەشت (بەندی پیاوان و ژنان)، زیندانی دیزڵ ئاباد کرماشان، زیندانی ئەردەبیل، زیندانی تەبرێز، زیندانی ورمێ، زیندانی مهاباد، زیندانی بۆکان، زیندانی سەققز، زیندانی باناه، زیندانی مەریوان، و زیندانی سنە.