هەڵمەتی کۆکردنەوەی پارە بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا کۆتایی هات
ئەنجومەنی ژنانی سووریا کۆتایی هاتنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی پارەی خۆی بۆ پشتیوانی لەو کەسانەی کە لە کەناراوەکانی سووریا زیانیان بەرکەوتووە، ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ
لە ٢٦ی نیسان، ئەنجومەنی ژنانی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا کۆتایی هاتنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی پارە، بۆ ئەو هاوڵاتیانەی لە کەناراوەکانی سووریا زیانیان بەرکەوتووە، ڕاگەیاند، ئەم هەڵمەتە بەشێکە لەو هەڵمەتانەی کە لەلایەن ماڵپەڕی چالاکییە هاوبەشەکان بۆ تەڤگەر و ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکردووە.
هەڵمەتی کۆکردنەوەی پارە لەلایەن ماڵپەڕی چالاکییە هاوبەشەکان بۆ تەڤگەر و ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندرا، بۆ پشتیوانیکردنی ژنانی زیانلێکەوتوو لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا دەستیپێکردووە.
ئەنجومەنی ژنانی سووریا جەختیان لەسەر پیرۆزیەتی خوێنی سووریا و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی بەرامبەر هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگە کردەوە.
ئەنجومەنی ژنانی سووریا هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییە داراییەکان و دابینکردنی بۆ هاوڵاتیانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەستپێکرد، جەختی لەوە کردەوە کە " ئازارەکانمان یەکن لە بەرامبەر تاوان و کوشتن، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی هاوڵاتیان و ژنانی کەناراوەکانی سووریا بۆ تێپەڕاندنی ئەم بەڵایە بە زووترین کات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "بە خۆبەخشی و ئیرادە و کارێکەوە هاوکاریمان کۆکردەوە کە بە ڕۆحی هاوکاری و خۆشەویستی تایبەتمەندە، کە ئێمە وەک ژنانی سووریا یەکدەخات.
ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجومەنی ژنانی سووریا باوەڕی هەیە، بڕوای خۆی بە ڕۆڵی ژنان لە مافەکانیان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و پاراستن لە هەموو جۆرە پێشێلکارییەک تەرخان دەکەن. ئامانجمان لەم هەڵمەتەدا تەنها بە پاڵپشتی دارایی سنووردار نەبووە،
پاڵپشتی ڕەوشتی و مرۆییش، بە نزیکبوونەوە لە دایکان، ژن، خوشکەکانی ئەو هاوڵاتیانەی کە کوژراون، هەڵمەتەکەماندا لە پێشینەی کارەکانیشدا بوو.