هەڵمەتی هۆشیاری بۆ منداڵان بەڕێوەدەچێت

نەوال مزەیەد، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی منداڵ لە دەستەی ژنانی کانتۆنی جزیرە باسی لە هەڵمەتی هۆشیاری منداڵان بە دروشمی "بوژانەوە، پاراستن، گەشەپێدان و هۆشیاری بۆ منداڵییەکی تەندروست" کرد.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ-فەرمانگەی پاراستنی منداڵ لە دەستەی ژنانی کانتۆنی جزیرە ڕۆژی ٢٢ی ئاب هەڵمەتی هۆشیاری بۆ منداڵانی دەستپێکرد و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت، نەوال مزەیەد، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی منداڵ لە دەستەی ژنانی کانتۆنی جزیرە باسی لە هەڵمەتی هۆشیاری منداڵان بە دروشمی "بوژانەوە، پاراستن، گەشەپێدان و هۆشیاری بۆ منداڵێکی تەندروست" کرد.

 

نەوال مزەیەد باسی لە دەستپێکی هەڵمەتەکە کرد و ئامانجی هەڵمەتەکەی بەم شێوەیە ڕوونکردەوە: هەڵمەتی هۆشیاری کە لە ٢٢ی ئاب دەستیپێکرد، بە دروشمی "بوژانەوە، پاراستن، گەشەپێدان و هۆشیاری بۆ منداڵییەکی تەندروست" لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە.

 

"ئامانجی سەرەکیمان دڵخۆشکردنی منداڵانە"

نەوال مزەیەد تیشکی خستەسەر منداڵانی بنەماڵەی شەهیدان و ناوەندی گەشەپێدان و باخچەکانی سەر بە دەستەی ژنان دەکاتە ئامانج و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەم هەڵمەتەدا تیشکمان خستەسەر منداڵانی بنەماڵەی شەهیدان و ناوەندی گەشەپێدان و باخچەکانی ئەنجومەنی ژنانی کانتۆنی جزیرەو منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ئێستادا ئێمە کردوومانەتە کارنامەی خۆمان کە منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە بخەینە ناوەوە، هەڵمەتەکە و ڕێکخستنی چالاکیی جۆراوجۆر بۆیان، ئەو چالاکیانەی کە ڕێکمان خستووە بۆ ناوەندی گەشەپێدانی منداڵان و منداڵانی خێزانە هەژارەکان و ڕێکخراوی بەیان بۆ منداڵانی بێ باوکە، ئەو چالاکییانەی کە ئێمە ڕێکیان دەخەین زۆر سەرکەوتوون، منداڵەکان دڵخۆشن، ئامانجی سەرەکیمان دڵخۆشکردنی منداڵەکانە.

 

"پێویستە منداڵان لە دۆخێکی تەندروستدا بژین"

نەوال مزەیەد ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگی لەگەڵ چەند ناوەندێک دەکەن بۆ پێدانی سیمیناری هۆشیاری و پاکوخاوێنی بە منداڵان و لە کۆتاییدا وتی: لە ئێستادا هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی پەروەردە و فێربوون دەکەین بۆ زیادکردنی سیمیناری هۆشیاری، سەرنج دەخەینە سەر خۆشەویستی قوتابخانەکە و هەروەها سمینار بدەن بە منداڵان لەسەر چۆنیەتی خۆپاراستن لە پیسبوون لە شارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە چالاکی هەیە دیاری بەسەر منداڵاندا دابەش دەکرێت و ئێمەش پێداویستی قوتابخانەیان بۆ دابین دەکەین، لە ئێستادا ١٧ باخچەی ساوایان و ٧ ناوەندی گەشەپێدانی منداڵان هەیە، منداڵان هەمیشە لە دۆخی شەڕدان و لە منداڵی خۆیاندا ناژین، بۆیە دەمانەوێت ژیانێکی ئارام و منداڵییەکی تەندروست بژین.