هەڵمەتێکی نوێ لە لایەن تەژەکە-ئەوروپا: کاتی بونیادنانی کۆمەڵگەی کۆمیناڵە
لە شاری زیوریخی سویسرا تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا "تەژەکە-ئەوروپا" بە دروشمی "بێ ئێمە ئاشتی ناکرێت" کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی ژنانی سازکرد و بە ڕاگەیەندراوێک هەڵمەتێکی نوێی دەستپێکرد.
ناوەندی هەواڵ
تەژەکە-ئەوروپا هەڵمەتی "بە هێزی ژن، ژیان، ئازادی کاتی بونیادنانی کۆمەڵگەی کۆمیناڵە!"ی دەستپێکرد، کە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنانە لە پرۆسەی ئاشتی و فەراوانکردنی تێکۆشانی ڕێکخستنیە لە بواری کۆمەڵایەتیدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تەژەکە بە پێشەنگایەتی ژنان، بانگەوازی بۆ کۆمەڵایەتیکردنی تێکۆشانی ئازادی ژنان، بنیاتنانی ژیانی کۆمەڵایەتی و فەراوانکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کرد.
ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی کوردی و تورکی لەلایەن سەدا جان و سیدار ئایدن خوێندرایەوەو ٤ی نیسانی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر سەرجەم گەلی کورد، ئازادیخوازان، لایەنگرانی ئاشتی و بەتایبەت ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا.
هەروەها لە کۆتایی ڕاگایەندراوەکەدا بەردەام دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.