هەمەدان، بڕیارە ٥٧ پڕۆژەی کەلەپووری کلتوری جێبەجێ بکرێت
لە چەند شوێنێکی پارێزگای هەمەدان لە وڵاتی ئێران پرۆژەی کەلەپووری کلتوری و کاری دەستی وەبەرهێنان دەستیپێکرد.
ناوەندی هەواڵ
لە چەند شوێنێکی پارێزگای هەمەدان لە وڵاتی ئێران پرۆژەی کەلەپووری کلتوری و کاری دەستی وەبەرهێنان دەستیپێکردووە، لە پێناو بەرەو پێشبردنی هونەر و کاری دەستی لە وڵاتەکەدا و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ هاوڵاتیان.
پڕۆژەکە ٤٢ پڕۆژەی کەلەپووری کلتوری لەخۆگرتووە کە ٥٠ ملیار ڕیاڵی بۆ دابینکراوە و١٣٠ کارمەند کاری تێدا دەکەن.
هەروەها پرۆژەیەکی دیکە بەکردنەوەی ٩ فرۆشگای تایبەت بە کاری دەستی بە ٦٤ کارمەند و تەرخانکردنی ١٤٧ ملیار ڕیال بڕیارە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە کاتێکدا شەش پڕۆژەی وەبەرهێنان بە تەرخانکردنی٣٠ ملیار ڕیال و ٤٠ کارمەند تێیدا دەستبەکار کردن کراوە.
ت.پ