نەتەوە یەکگرتووەکان: ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەس دەیانەویت لە سودان هەڵبێن

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد، نزیکەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار سودانی پێویستیان بەوەیە وڵاتەکەیان جیبهێڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٥ی نیسانی ئەمساڵەوە شەڕی ناوخۆ لە نێوان سوپای سودان و هێزی پاڵپشتی خێرادا دەستیپێکردووە و تا ئێستا نزیکەی ٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

 

ڕۆژی ٤ی ئەیلوول ، کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێویستیان بە یەک ملیار دۆلار هەیە بۆ یارمەتیدانی نزیکەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس، کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەیانەوێت لە سودان هەڵبێن.

 

هەروەها لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بڵاوکراوەتەوە، تائێستا زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە سودان ئاوارەبوون کە بەشێکیان ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێی سودان کردووە.