ژنانی ئێران ڕووبەڕووی توندوتیژییەکانی ڕژێمی ئێران دەبنەوە

ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە سەپاندنی سزابەسەر ژنانی چالاکوان

ناوەندی هەواڵ

 

فەرناز نازری، یەکێک لەو خۆپیشاندەرانە کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی غام شەهر دەستبەسەر کرابوو، سزای زیندانیکردن و قەدەغەی هاتووچۆی بەسەردا سەپێندرا، ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە ١٠ ساڵ زیندان و ٢  ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات سزای بەسەردا سەپێندرا.

 

سەفیا قەرەباغی، چالاکوانی مەدەنی،  لە تۆمەتی تۆمەتبارکراو بێتاوان دەرچوو، بە پێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی زەنجان دەرچووە و خزمەتی کردووە، ناوبراو لە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بێتاوان دەرچووە لە کاتێکدا بەهۆی چالاکییەکانییەوە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

 

سەفیا لە شوێنی کارەکەی لە زەنجان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دانیشتنەکان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

 

لەیلی پوربابا (ئەفسۆن)، تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی تەبرێز، کە ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا، دوای ئەوەی بەهۆی چالاکییەکانی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا بانگهێشتی پۆلیسی فاتا کرابوو، دەستگیرکرا، سزای ٣ ساڵ زیندانیکردن و ٤٤ قامچی لێدانی بەسەردا سەپێندرا.