حکومەتی عێراق ڕێگری کرد لە بەشداری ژنان لە ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدیدا

بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ ڕێکخراوی ژنان کە لەبەغداوە دەچوون بۆ شەنگال بەمەبەستی بەشداری ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ڕاگیراون و نەیانتوانی بەشداری ڕاوێژەکە بکەن.

بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ ڕێکخراوی ژنان کە لەبەغداوە دەچوون بۆ شەنگال بەمەبەستی بەشداری ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ڕاگیراون و نەیانتوانی بەشداری ڕاوێژەکە بکەن.

شەنگال

 

لیژنەی ئامادەکاری ڕاوێژی ژنانی ئێزدی و عەرەب ڕایگەیاند دەبوایە ٢٠ ڕێکخراوی ژنان لەبەغداوە ئامادەببن، بەڵام هێزە عێراقییەکان ڕێگەیان نەدا ئەو ڕێکخراوانەی ژنان بەشداری ئەو ڕاوێژە بکەن، هەروەها بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە ناوچە جیاوازەکانەوە دەڕۆیشتن و لەسەر ڕێگەی موسڵ گەڕێندرانەوە، ڕێگرییەکە بە بیانوی ئەوە بووە کە شەنگال هەرێمێکی ئارام نییە بە تایبەتی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییانەی سەر شەنگال و هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانی غوێران لە حەسەکە.

 

جێی ئاماژەیە هەندێک لەو داعشانەی کە هێرشیان کردە سەر زیندانی حەسەکە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کازمی لە ڕومادییەوە لە سەر سنووری عێراق بەرەو ڕۆژئاوا پەڕینەوە.

 

بەو هۆیەوە ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی بۆ ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.