یاسای ئازادی ڕۆژنامەگەری پەسەند کرا
پەرلەمانی ئەوروپا، یاسای ئازادی ڕۆژنامەگەریی کە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕۆژنامەوانی لە وڵاتانی ئەوروپا لە دەستوەردانی ئابووری و سیاسی دەپارێزێت، پەسەندکرد.
ناوەندی هەواڵ
پەرلەمانی ئەوروپا یاسای ئازادی ڕۆژنامەگەریی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپاوە ئامادەکراوە و ئامانجی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە دەستوەردانی سیاسی و ئابوورییە پەسەند کرد.
ئەو یاسایەی کە باسی لێوە دەکرێت مەبەست لێی پاراستنی نهێنی سەرچاوەکان و قەدەغەکردنی بەکارهێنانی کاڵای سیخوڕییە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان.
بۆ ئەوەی یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی ٢٧ ئەندامی یەکێتی ئەوروپا پەسەند بکرێت.
ڕۆژنامەنووسانی RSF دڵخۆشبوون بە پەسەندکردنی ئەو بڕیارە.