"ڕۆژانە ٨ کۆچبەر لە هەوڵی گەیشتن بە ئیتاڵیا گیان لەدەستدەدەن"
ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند، رۆژانە ٨ کۆچبەر لە هەوڵی گەیشتن بە ئیتاڵیا لە ئاوی دەریای ناوەڕاست گیان لەدەستدەدەن یان بێسەروشوێن دەبن.
ناوەندی هەواڵ
رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور "MSF" ڕاپۆرتێکی بە ناونیشانی "کەس بە هانامانەوە نەهات" کە تایبەتە بە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە، تێیدا ئیدانەی وڵاتانی ئەوروپا دەکات بۆ ئەو تووندوتیژییانەی لە سنوورەکانەوە دەکرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆژانە ٨ کۆچبەر لە هەوڵی گەیشتن بە ئیتاڵیا لە دەریای ناوەڕاست گیان لەدەست دەدەن یان بێسەروشوێن دەبن، لەسەرەتای ٢٠٢٣ەوە دوو هەزار و ٢٠٠ منداڵ، ژن و پیاو لەو ئاوە خنکاون یان بێسەروشوێن بوون، بەمەش لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ٢٠٢٣ ساڵی تۆمارکردنی زۆترین گیان لەدەستدان بووە لەو دەریایە.
پیشتر ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایگەیاندبوو، ئەو کۆچبەرانەی لە ساڵی 2023 چوونەتە ئیتاڵیا دوو هێندەی ساڵی ڕابردوون، بەشی زۆری کۆچبەرانیش لە توونسەوە بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێدەکەون.