"بەبێ ئازادی ژنان، زنجیرەکانی کۆمەڵگە ناتواندرێت بشکێندرێن"

مەهتاب مەحبوب، توێژەری کاروباری کۆمەڵایەتی جەختی لەوە کردەوە کە یاساکانی ئێران مافی ئەوە بە خێزانەکانی ژنان دەدات بڕیار لەسەر چارەنووسی ژنان و منداڵان بدەن، بەتایبەتی ژنان.

شەهلا محەمەدی

 

ناوەندی هەواڵ- ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کۆتایی بەو کردارانە هێنا کە دژ بە ژنان ئەنجام دەدرێن، بەڵام ژنان لە ئێران ڕووبەڕووی جۆرەها توندوتیژی دەبنەوە، لەوانە توندوتیژی لە لایەن خودی دەوڵەتەوە.

 

"یاساکان و نەبوونی سزای قورس هانی توندوتیژی دەدەن"

مەهتاب مەحبوب، لێکۆڵەری کاروباری کۆمەڵایەتی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، توندوتیژی زایەندی و جەستەیی و دەروونی دژ بە ژنان لەلایەن یاساکانی پیاوسالارییەوە پشتیوانی لێکراوە، بەتایبەتی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتە دەسەڵاتدارەکانی وەک ئێراندا و خەباتی ژنان ڕووبەڕووی سەرکوتکردنی بەربڵاو بووەتەوە، وتیشی: یاساکان دیارترین ڕێگرییە لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بۆ نموونە کوشتنی ڕۆمینا لەلایەن باوکییەوە لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری تالیس و بە ڕەچاوکردنی چوارچێوەی کولتووری و کۆمەڵایەتی و خێڵەکی و گرنگی باوەڕە نۆرمییەکان، باوکی کوشتی دوای ئەوەی پرسیاری لە پارێزەرێک کرد سەبارەت بە سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە تاوانە و بۆی دەرکەوت کە سزاکەی تەنها ٣ بۆ ٧ سال زیندنایکردنە، لە زۆربەی وڵاتاندا، خەڵک سزا وەک ڕێگرییەک دەبینن کە ڕێگری دەکات لە ئەنجامدانی تاوان دژی ژنان، بەڵام ئەمە بەسەر یاساکانی سزادانی ئێراندا جێبەجێ ناکرێت، مافی کوشتنی ژنان دەداتە خێزانەکان.

 

ئەوەشیخستەروو، یاساکان کۆتایی بە کردارەکانی دژ بە ژنان ناهێنین و ئەو کەسانە ئازاد دەکەن کە دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان،  لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار گوێمان لە حاڵەتەکانی توندوتیژی لەلایەن پیاوانەوە بووە نەک تەنها دژی ژنان بەڵکو دژی هەر کەسێک کە کەمینەیە.

 

"لە زۆربەی بارودۆخەکان توندوتیژی بە کوشتن کۆتایی دێت"

سەبارەت بە توندوتیژی خێزانی دژ بە ژنان، مەهتاب مەحبووب وتی: پێویستە لە چوارچێوەیەکی فراوانتردا ڕەچاوی ئەو جۆرە پەیوەندییە بکەین کە لە کۆمەڵگەدا هەیە، لە ڕاستیدا پەیوەندییە هەرەمییەکان، جا لە بواری ئابووری یان پەیوەندییە سیاسییەکاندا، تەڵەیەک بۆ ئەوانی دیکە دروست بکەن و لەم هەڕەمییەدا ژنان لە نزمترین ئاستدان، ئەوەی دەتواندرێت بوترێت لە بواری توندوتیژی خێزانیدا ئەوەیە کە لە زۆربەی بارودۆخەکاندا توندوتیژی بە کوشتن کۆتایی دێت، بەڵام لە ماوەی پەیوەندییەکاندا کە لە چوارچێوەیەکی گەورەتردان، وەک پەیوەندییە ئابوورییەکان، دەستگەیشتن بە پەروەردە و کار، ژنان دەتوانن دەرفەتی ئەوەیان پێبدرێت کە خۆیان دەرببڕن و لە توندوتیژی دەربازبن.

 

"بەبێ ئازادی ژنان ناتواندرێت زنجیرەکانی کۆمەڵگە بشکێندرێن"

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان هەوڵدەدەن گۆڕانکاری بکەن وەک ڕەتکردنەوەی حیجابی زۆرەملێ بۆ هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە مافی خوێندن بۆ خەبات لەسەر ئاستی سیاسەتی گشتی، بۆیە دەبینین بەبێ ئازادکردنی ژنان ناتواندرێت زنجیرەکانی کۆمەڵگە بشکێندرین.

 

"دەوڵەت توندوتیژی دەکات بۆ ئەوەی ژنان لە خۆڕێکخستن بێبەش بکات"

مەهتاب مەحبوب هەروەها توندوتیژی دەوڵەتی دژی ژنان هەڵسەنگاندو وتی: لە لایەکی دیکەوە، دەوڵەت توندوتیژی خۆی جێبەجێ دەکات نەک تەنها بۆ ژنان، بەڵکو دژی هەر جۆرە ڕێکخراو و گروپێکە کە لە ناوخۆی ئێراندا دەیناسین، ئەوان سزای زیندانیکردنی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێندراوە، تۆمەتبارکراون بەوەی پەیوەندییان بە وڵاتانی بیانییەوە هەیە، هەروەها دەرکردنی ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردان لە حکومەتدا، بە بیانووی ئەوەی کە پارەی بیانییان وەرگرتووە، هەموو ئەمانە تەنها بۆ ئەوەی ژنان لە ڕێکخستنی خۆیان بێبەش بکەن.

 

"شۆرشی 'ژن، ژیان، ئازادی' پیشکەوتنێکی گەورە بوو"

جەختی لەوە کردەوە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشکەوتنێکی گەورەی لە ئێران و جیهاندا بەدیهێنا، وتی: ڕووبەڕووی شۆڕشێکی مەزن دەبینەوە کە دەسەڵاتی هەیە و دەتوانێت هێزێکی زۆر بجوڵێنێت بۆ تێکشکاندنی تەواوی میکانیزمە سیاسییەکە، بەڵام وەک بینیمان جگە لە جوڵەی سیمبۆلی قژبڕین، سیاسەتمەداران لە ئەوروپا و ئەمریکا، بە کورتی، لە جیهانی ئازاددا هیچ بڕیارێکیان نەداوە یان هیچ ڕێوشوێنێکیان نەگرتووەتەبەر، تەنانەت ئەگەر سوپای پاسداران وەک تیرۆریستێک لیست بکرێت و پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ناو ئێران بکرێت، زەحمەتە پێشبینی ئەوە بکرێت کە ئایا بەهێزی ڕێکخراوەکە و هێزی ئیرادە دەتوانێت حکومەتێکی بێ بەزەیی وەک ئێران لەناو ببات، چونکە هێزە ناوخۆییەکان تەنها بڕیاردەر نین، بەڵام بێگومان شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیمان لە وڵاتەکەدا هەیە.

 

وتیشی: شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ئەو شۆڕشەیە کە بووە هۆی جیابوونەوە و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەدا لەسەر بنەمای بەرخۆدانی تاکەکەسی دژی پۆلیسی ڕەوشتی کە بووە هۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بڵاوبوونەوەی بۆ زۆرێک لە ناوچەکانی ئێران و جیهان.