کۆنگرەی ستار لە لوبنان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لێپرسینەوە لە بکوژانی فریال سلێمان بکەن

کۆنگرەی ستار لە لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی تیرۆرکردنی ڕێبەر فریال سلێمان خالید ناسراو بە زەلال زاگرۆسی لە هەرێمی کوردستان لەسەر دەستی کەسانی نەناسراو دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ کۆنگرەی ستار لە لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هێرشی دڕندانەی بۆ سەر چالاکوان و پێشەنگ فریال سلێمان خالید، کە لە شاری کەرکوک لە ١٨ی کانوونی دووەم تیرۆر کرا، سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند، "هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کاریگەری لەسەر ناوچەکانمان و گەلەکەمان هەیە، لە لایەک و ئەو هێرشە دووبارەبووانەی کە ژنانی پێشەنگ دەکەنە ئامانج، لە لایەکی دیکەوە، دەبینین داگیرکاری تورکیا چۆن سەرپێچی هەموو یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەکان دەکات و لە ڕێگەی تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە بەرامبەر بە خەڵک ئەنجام دەدرێن، ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەموو مەزهەب و گروپەکانییەوە دەکاتە ئامانج، بە ناوی کۆنگرەی ستارەوە لە لوبنان هێرشکردنە سەر شۆڕشگێر فریال سلێمان خالید سەرکۆنە دەکەین".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "ئەم هێرشە تیرۆریستییە دڕندانەیە کە فریال سلێمان خالیدی سەرکردەی کردە ئامانج، حاڵەتێکی توڕەیی و ئیدانەکردنی لەنێو ڕیزەکانی ژناندا دروستکرد و پاڵنەرێکی گەورەترە بۆ پەرەپێدانی خەباتیان لە دژی سیاسەتەکانی جینۆسایدی سیاسی و تایبەتمەند، شەڕێک کە ئەردۆغان ساڵانێکە لە دژی ژنان لە ناوچەکەدا پێشەنگایەتی دەکات، بەتایبەتی ژنانی کورد، تیرۆرکردنی فریال سلێمانیش لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا ئاماژەیە بۆ ئەو ڕق و کینەیەی کە ئەردۆغان و بەکرێگیراوەکانی بەرامبەر بە ژنانی تێکۆشەر هەیانە".

 

لە بەیاننامەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کراوە، بکەرانی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئاشکرا بکەن کە بەرامبەر فریال سلێمان خالید ئەنجام دراوە و تاوانباران سزا بدرێن.