ژمارەی ئەو کەسانەی لە باکوور و تورکیا گیانیان لەدەستداوە بووە ٤١ هەزار و ١٥٦ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤١ هەزار و ١٥٦ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەو بوومەلەرزانەی کە لە تورکیا و سووریا، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا و ناوەندەکەی شاری مەڕەش بوو و زۆرێک لە شارەکانی گرتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زیاتر دەبێت.

 

یونس سێزەر، بەرپرسی ڕێکخراوی ئافاد ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزە لە شارۆچکەی بازاڕجیخ و ئەلبیستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤١ هەزار و ١٥٦ کەس.

 

لەو بوومەلەرزەیەدا کە ١٠ شاری گرتەوە، چەندین باڵەخانە وێران بوون، دوای چەند ڕۆژێکیش ئۆپەراسیۆنی گەڕان و فریاگوزاری دەستیپێکرد، خەڵک دەڵێن لەگەڵ لابردنی خێرای وێرانەکان ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زیادی کردووە و ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە ئافاد و بەرپرسانی حکومەت هەبووە و هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە.