لە سیرا لیۆن بە یاسای نوێ مافی ژنان بەرز دەکرێتەوە

سیرا لیۆن یاسایەکی نوێی تێپەڕاند کە بە "زەمینشکێن" وەسف کراوە بۆ باشترکردنی مافەکانی ژنان.

ناوەندی هەواڵ

دوای دەرکردنی ئەو یاسا نوێیە بۆ باشترکردنی ماف و ژیانی ژنان، جولیوس مادا بایۆ سەرۆکی سیرا لیۆن داوای لێبوردنی لە ژنان کرد لە بەرامبەر مامەڵەی خراپ لە ڕابردوودا و وتی: "ماوەیەکی زۆرە ئێمە بۆ ئێوە دادپەروەرانە نەبووین".

 

مانتی تاراوەللی وەزیری جێندەر و کاروباری منداڵان ئاماژەی بەوەکرد کە ژنان  چەندین ساڵە بۆ ئەم گۆڕانە دەگریان، وتیشی: "هیچ وڵاتێکی دیکەی سوب سەحەری ئەفریقی یاسایەکی لەو شێوەیەی دەرنەکردووە".

 

لە یاساکەدا هاتووە کە پێویستە ٣٠٪ ی کاری گشتی و تایبەتی بۆ ژنان تەرخان بکرێت، ژنان دەتوانن سوود لە پلە گەورەکانی بازنەیی لە شوێنی کار وەربگرن، بەلایەنی کەمەوە ١٤ هەفتە مۆڵەتی دایکایەتیش وەردەگرن، هەروەها دەستگەیشتنی یەکسان بە کرێدیتی بانک و هەلی ڕاهێنان.

 

لە یاساکەدا کاردانەوەی توند هەیە بۆ ئەو خاوەنکارانەی کە پابەند نین بە ڕێژەی ڕەگەزی نوێ، لەوانە سزای دوو هەزار تا دوو هەزارو ٥٠٠ پاوەند، تەنانەت کاتی زیندانی شاراوە بۆ ئەو دامەزراوانەی وەک بانکەکان کە دەستگەیشتنی دادپەروەرانە بە ژنان نادەن ئەمەش پاڵپشتی دارایی بۆ ژنان ئاسانتر دەکات کە دەست بکەن بە بازرگانی خۆیان.

 

مانتی تاراوەللی وەزیری جێندەر و کاروباری منداڵان ئەوەشیخستەڕوو کە ئەم هەنگاوە  گرنگە بەڵام دەبێت هەنگاوی زیاتر بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی دادپەروەری لە نێوان ڕەگەزەکاندا زیاتر بەدیبێت،

 

بە وتەی ئەو وەزیرە جیاکاری بەرامبەر بەژنان لە شوێنی کاردا کێشەیەکی گەورەیەو یاسای نوێش دۆخەکە دەگۆڕێت، وتیشی: "سیرا لیۆن دەبێت ببێتە وڵاتێکی داهاتی ناوەند دەبێت ٥٢٪ی دانیشتوان کە ژنن لە ئابووریدا بەشدار بن".