ئنیسا فنیان سزای ١٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ئنیسا فنیان لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سێمنانەوە بە ١٦ ساڵ زیندان سزادرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئنیسا فنیان کە لە شاری سێمنان نیشتەجێیە، ڕۆژی ١٠ی ئادار لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سێمنان بە تۆمەتی 'پێکهێنانی گرووپێک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات' دادگایی کرا.

 

دادگا سزای ١٦ ساڵ زیندانیکردن و زەوتکردنی مافە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەی ١٥ ساڵ و قەدەغەکردنی دوو ساڵ لە ئەندامێتی لە هەر پارت و گروپێکی سیاسی دا، بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکیی پەروەردەیی و بە پێشێلکردنی یاسای ئیسلامی دژ بە ڕژێمی ئێران.

 

ئەو ژنە لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣ لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و دوای هەفتەیەک بە دانانی یەک ملیار تومەن ئازادکرا، بەڵام لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دوو تۆمەتی لەسەر تۆمارکرا، بە تۆمەتی 'پڕۆپاگەندەی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران' و 'دروستکردن و سەرکردایەتیکردنی گروپێک بۆ کارکردن دژی ئاسایش' دووبارە دەستگیرکرایەوە.