ناڕەزایەتییەکانی ژنان بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی ئازاد بەردەوامە

سەرەڕای ئەو دۆخەی پێیدا تێپەڕیوون، ناڕەزایەتییەکانی شاری سوەیدای سووریا  بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەردەوامە، ئەمەش بۆ جیهانی سەلماند کە پاشەکشە ناکەن لە بەدەستهێنانی مافەکانیان.

روشيل جونيور

 

سوەیدا- دوێنێ ٢٣ی شەبات، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ژنان، لە شاری سوەیدای سووریا خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بەرەو گۆڕەپانی 'کەمەرە' بەڕێکەوتن، بەو ئامانجەی دەسەڵات بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێبکات و دۆخی ژیانیان باشتر بێت.

 

نەبیە شەوفی، سەرەڕای نا جێگیری تەندروستی، لە گوندەکەی خۆیانەوە هاتبوو بۆ بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکاندا، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هەژاری و برسێتیەی بەدەستییەوە دەناڵێنن بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی لە گوندەکەی خۆیانەوە ڕووبکاتە گۆڕەپانی کەمەرە و داوای مافی خۆی بکات، وتیشی: دانیشتن لە ماڵەوە و سەیرکردنی ڕووداوەکانی خۆپیشاندانەکان بەس نییە، بەڵکو دەبێت بچینە دەرەوە و بێدەنگ نەبین لە داوای مافەکانمان، بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین.

 

 

سەمیرە نەبوانی، ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی سوەیدا شەڕڤانن و ڕووبەڕووی سەخترین بارودۆخ بوونەتەوە، ئەمەش وایکردووە بچنە دەرەوە و داوای مافەکانیان بکەن،  دەڵێت: ژنانی سووریا توانیان بە ئارامگری و خۆڕاگری خۆیان دەنگ هەڵبڕن و خێزانەکانیان بپارێزن.

 

لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە، پاشەکشە ناکەن و بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی تا دەگەن بە ئامانج و مافەکانیان، چونکە پێشێلکارییەکان تەنها ماوەیەکی کورت نییە بەڵکو ماوەی ١٢ ساڵە بەردەوامە.

 

 

سەلوە عەبدوڵا، مامۆستایەکی خانەنشینە و بەدەست چەند نەخۆشییەکەوە دەناڵێنێت، سەرەڕای ئەمەش لە گۆڕەپانی کەرەمە ئامادەبوو بەو ئامانجەی بەشداریبکات لە ناڕەزایەتییەکاندا و داوای مافەکانی بکات، دەشڵێت: بەرزی تێچووی ژیان، تێکچوونی بارودۆخی ئابووری وایانلێکردم بێمە گۆڕەپانەوە و داوای مافی خۆم بکەم.