بەردەوامی ناڕەزایەتیەکانی شەوانە لە دژی ڕژێمی ئێران

لە مانگی پێنجهەمی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" و لە خەباتی ئازادیخوازان لە دژی حکوومەتی پاوانخوازی ئێران بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرەڕای شەپۆلی گرتن و هەڕەشە و دەرکردنی سزای قورس و نادادپەروەرانە لە دادگا باڵاکان، ناڕەزایەتییەکانی شەوانە بەردەوامی هەیە و زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەلات شارەکانی کوردستان و ئێران بە شێوەی جۆراوجۆر درێژەیان بە ڕاپەڕینیان دژی ڕژێمی ئێران دا.

 

سەرەڕای میلیتاریزەکردنی توندی شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان و زیادبوونی گرتنی هاووڵاتیان، خەبات دژی حکوومەتی ئێران بەردەوامە و ئازادیخوازان جەخت لەسەر بەردەوامیی تێکۆشانیان دەکەنەوە تا ئازادی بە هەڵگیرسانی ئاگر، ژەنینی سروودی کوردی و شۆڕشگێڕانە بەدی دێت، نووسینی دروشم و دابەشکردنی تراکت و لێدوان و بانگەواز.

 

لە سیستان و بەلوچستان ڕۆژی هەینی بە بانگەواز و نووسینی دروشم لە شەقامەکاندا خۆیان پێشکەش بە ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان کرد، ئەم شارە لەلایەن حکومەتەوە میلیتاریزە کراوە و هێزە ئەمنییەکان شەقامەکانیان لە دژی خەڵکی بەلووچ بەربەست کردووە، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر هەراسانیان بکەن خەڵکی ناڕازی بکوژن.

 

لە شارەکانی ئێران، لەوانە تاران، پاراند، کەرەج، مەشهەد، قوم، شیراز، ئەسفەهان و شارەکانی دیکە، خۆپیشاندەران لە شەقامەکان کۆبوونەوە و دروشمیان بەرزکردەوە، ماڵی خومەینیان لە قوم ئاگریان تێبەردا، وێنەی خومەینییان دڕاند و سووتاند