ئیدلب... هەراسانکردن کاریگەری لەسەر کرێکارانی ژن هەیە

هەراسانکردن یەکێکە لە ناشیرینترین جۆرەکانی توندوتیژی کە ژنانی کرێکار بەرکەوتووین، گەورەترین ئاستەنگە لە بەردەم پەرەپێدانی توانا پیشەییەکانیان، تەنها بۆ ئەوەی خۆیان ببیننەوە قوربانی واقیعێک کە ناتوانن بیگۆڕن و بیکەن تەنانەت بوێری ئەوەیان نییە ئاشکرای بکەن.

لینا خەتیب

 

ئیدلیب- کرێکاران لە ئیدلب لە ژینگەی کاردا تووشی هەراسانکردنی زارەکی و جەستەیی دەبنەوە، بە سەرنجدان بە پێویستی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، هەروەها قوربانی عەقڵیەتی پیاوسالاری و تێڕوانینی کۆمەڵگا کە بەرپرسیارێتی بەرکەوتنیان بەو پێشێلکارییانە دەزانێت.

 

حەسنا ئەلعید، تەمەنی ٢٢ ساڵە، لە شاری مەعرەت نوعمان ئاوارە بووە بۆ شاری دانا لە باکوری ئیدلب، ناچار بووە تاکە دەرفەتی کار بەجێبهێڵێت کە دوای ئەوەندە ناڕەحەتی بەدەستی هێناوە، چونکە لەلایەن خاوەنی ئەو دوکانەی کە تێیدا کاردەکات، هەراسان دەکرا، "دەرفەتی کارم دۆزیەوە بۆ ئەوەی خەرجی خوێندنی زانکۆ پەیدابکەم، هەروەها بۆ ئەوەی فشار لەسەر خەرجییەکانی باوکم نەمێنێت، کە وەک پاسەوان لە قوتابخانەیەکدا کاردەکات".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوکانێکی جلوبەرگی ئامادەکراودا کاردەکات، دوای ماوەیەکی کورتیش خاوەنی دوکانەکە دەستیکردووە بە هەراسانکردنی، ڕوونیکردەوە کە پێی باشترە ئەو کارە جێبهێڵێت چونکە دەزانێت دەبێت بە داواکارییەکانی خاوەنکارەکەی ڕازی ببێت یان لە کارەکەی دووربخرێتەوە، بۆیە بە ئارەزووی خۆی کارەکەی بەجێهێشت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بێدەنگ بووە و دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای دەرفەتێکی کارێکی بەدیلدا، بەبێ ئەوەی بە خێزانەکەی بڵێت چی بەسەریدا هاتووە، چونکە دەیزانی ناچاری دەکەن دەستبەرداری بیرۆکەی کارکردن بێت، هەربۆیە ناچار دەبێت زانکۆ جێبهێڵێت، چونکە نەیتوانیوە کرێ و قیستی ساڵانەی خۆی بدات.

 

بەهەمان شێوە ئەمەل سافی تەمەن ٢٨ ساڵ، دایکی دوو منداڵە و هاوسەرەکەی لە شەڕدا لەدەستداوە و ناچار بووە لە وەرشەی دورینی شارەکەدا کار بکات بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی منداڵەکانی بکات، بەڵام هەراسانکردنی خاوەنکارەکەی وای لێکرد واز لە کارەکەی بهێنێت سەرەڕای پێویستییەکی زۆر بەو کرێیەی کە وەریدەگرت، وە من بە تەواوی ئەو بابەتەم پشتگوێ دەخست، بەڵام بابەتەکە گەشەی کرد و بوو بە ئازاردانی زارەکی و کاتێک بێهیوا بوو لە زیانگەیاندن بە من، دەستی کرد بە فشارکردنم بۆ ئەوەی پاڵم پێبدات بۆ ئەوەی کارەکەم جێبهێڵم”.

 

ڕوونیشیکردەوە، "ئێمە وەک بژێوی ژیان دەکەوینە نێوان ئاگری پێویستی و کۆڵنەدانی ئەوانەی ڕۆحی نەخۆشیان هەیە کە تەنها دەرفەتێک لە ژناندا دەبینن بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانیان"، ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان لە حاڵەتەکانی هەراسانکردن یان دەستدرێژیکردنە سەریان لە چاوی هەموو کەسێکدا تاوانبارن و قوربانی یەکەم و کۆتایین لە کۆمەڵگای دەوروبەر.

 

لای خۆیەوە حەلیمە کە بە هۆکاری تایبەتی خۆی نەیویست ناوی تەواوی خۆی ئاشکرا بکات، تەمەنی ٣١ ساڵە، هەژاری و ئاوارەبوون وای لێکردووە وەک خزمەتکار و پاککەرەوە لە ماڵەکاندا کار بکات، بەڵام ئەویش لەو هەراسانکردنە ڕزگاری نەبوو و وتی "لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی ئیدلب ئاوارە بووین، هەژاری و پێویستیش دوای جێهێشتنی ماڵەکانمان و ئاوارەبوونمان لە کەمپەکاندا خراپتر بووین، بۆیە بڕیارمدا یارمەتی هاوسەرەکەم بدەم و بە کارکردن لە پاککردنەوەی ماڵەکاندا بۆ سێ منداڵەکەم خەرجی دابین بکەم."

 

ڕوونیشیکردەوە، لە ماڵی ژنێکدا کار دەکات، کاتێک مێردەکەی هەراسانی کردووە و هەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەری، سود لە ڕۆیشتنی هاوسەرەکەی لە ماڵەوە وەرگرتووە، بەڵام توانیویەتی هەڵبێت، بەڵام نەیوێرا بە مێردەکەی بڵێت یان تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر هەراسانکەرەکە لە ترسی قسەی کۆمەڵگە.

 

سەمیحە مەعرەتی، پسپۆڕی ڕاوێژکاری دەروونی تەمەن ٣٣  ساڵ، دەڵێت، "ئەو کرێکارە ژنانە تووشی توندوتیژی و ئازاردانی سێکسی دەبنەوە، ئەمەش تەندروستی دەروونی و جەستەیییان تێکدەدات، هەروەها هێزی بەرهەمهێنانیان تێکدەدات، ئەوەی کە ڕێگری دەکات لە بەشداریکردنی کاریگەرانەی ژنان لە بازاڕی کار و پێشکەوتنیان تێیدا، هەروەها بەشداریکردنیان لە پرۆسەی بەرهەمهێنان و گەشەپێدان لاواز دەکات، ئەمە جگە لەوەی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری کرێکارانی ژن و بەردەوامییان لە کاردا دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرئەنجامە دەروونییەکانی هەراسانکردن هەیە، لەوانە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و نائومێدی، هەروەها هەستکردن بە زەلیلبوون و شەرمەزاری و ترس، جگە لە گۆشەگیری و لەدەستدانی خۆبەگەورەزانین، وە بێتوانایی لە تەرکیزکردن، و هەراسانکردن بە هەموو جۆرەکانیەوە دەبێتە هۆی دەرئەنجامەکانی لەسەر ئاستی جەستەیی هەروەها، کە بە تێکچوونی خەو و خۆراک، کابوس، ئالوودەبوون، سەرئێشە و ماندوێتی نوێنەرایەتی دەکرێت.

 

دەرکەوت کە زۆرێک لە ژنان پێیان باشە ئاشکرا نەکەن چییان بەسەردا هاتووە، یان سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن بەهۆی نەبوونی لێپرسینەوە و باڵادەستی ئەو کولتوورە کۆمەڵایەتییەی کە تاوانەکە لە پێش هەموو شتێکەوە دەخاتە سەر ژنان، و ترسی کاردانەوەکە لە خێزانەکەی یان ئەو هەراسانکەرەی کە هەندێک جار سەرکەوتوو دەبێت لە هەڕەشەکردن و ترساندنی.

هاوکات هۆشداریشیدا لەوەی بێدەنگی ژنان یەکێکە لە هۆکارەکانی تەشەنەسەندنی ئەو دیاردەیە، بۆیە جەختیکردەوە لەسەر ئاشکراکردن و بێدەنگنەبوون لە بەرامبەر ئەو ڕووداوانە و ڕێگەنەدان بە هەراساندەر زۆر دوور بکەوێتەوە، هاوکات داوای کرد پاڵپشتی دەروونی بۆ پێشکەش بکرێت ئەم ژنانەی کە بوونەتە قوربانی هەراسانکردن.

لەگەڵ پێویستی یاسای توند هەروەها کە سزای هەراسانکەر بدات و هەرکەسێک بیر لە ئەنجامدانی ئەو جۆرە کارانە بکاتەوە بخاتە حاڵەتێکی ترسەوە لە دەرئەنجامی کارە نەفرەت لێکراوەکانی.