ئاسایشی زاهیدان بۆ ڕێگریکردن لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی

هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەشێکی ئەمنی بەهێزی لە زاهیدان خوڵقاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پێشگرتن لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی زاهیدان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو شارە بازگەیان دامەزراندووە.

 

هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی زاهیدان، لەوانە شیرئاباد، کەشاوەرز، جەم جەم، خەیام، کەوسەر و... تەنانەت لە بەردەم خانووی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی بەلووچ ناوەندی پشکنینیان داناوە.

 

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان و بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، "مزگەوتی مەکی زاهیدان مەسلە لەلایەن ئەوانەوە دەورە دراون".

 

هه ڕوه ها له سه ڕ ڕێگه کانی هاتنه ژووره وه ی شاری زاهیدان خاڵی پشکنین دانراوه و به دانانی به ڕبه ست و مێز هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان قورس بووه.

 

خەڵکی زاهیدان، هەر لە سەرەتای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی ئێران لەدژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژانی هەینی پاش نوێژی جەماعەت، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی دژە حکوومەتیان بەڕێوە بردووە.

 

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، پارێزگای سیستان و بەلوچستان زۆرترین کوژراوی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە هەبووە و لە دوای تاران و کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاواش زۆرترین ژمارەی دەستگیرکردنی هەبووە.