جومانا یاسر دووبارە ژیانی بۆ گەڕایەوە

دوای ئەوەی ٢٢ خولەک دڵی لە لێدان کەوت، ژیان بۆ جومانا یاسر یاریزانی میسری گەڕێندرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

یاریزانی میسری "جومانا یاسر" بەشداربووی پێشبڕکێی تریاسلۆن دوای ٢٢ خولەک لە وەستانی دەمارەکانی دڵی، توانرا هۆشی بۆ بگەڕێننەوە و ژیانی ڕزگار بکرێت.

 

جومانا لە قۆناغی یەکەمی پیشبڕکێکەدا بەشداری کردو دواتر ١٠ ڕۆژ بەر لە ئێستا لەکاتی ڕاهێناندا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیەوە کە لە هۆش خۆی چووبوو ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، دوای چەندین پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری پێویست دڵی دەستی بە لێدان کردەوە.

 

جومانا، تەمەنی ١٩ ساڵە، ٣١  مەدالیای لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییەکانی کۆمار بەدەستهێناوە، هەروەها خاوەنی پێنج مەدالیای ئەفریقی و عەرەبییە، لە زانکۆیەکی یابانی خوێندکارەو دووەم ساڵی خوێندنیەتی.