بەهۆی کێشەی خێزانییەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە

کەسێکی خەڵکی شاری حەمس و نیشتەجێی ناوچەی حەرەستا لە لادێکانی دیمەشقی پایتەختی سووریا، لە ئەنجامی ناکۆکی خێزانی، ژنەکەی، خوشکەکەی و دوو برای کوشت.

ناوەندی هەواڵ

 

خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی دیمەشق ناتوانن کۆتایی بە زیادبوونی ڕێژەی تاوانەکان بهێنن، ڕێژەی کوشتنیش ڕوو لە بەرزبوونە، بەو پێیەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٠٩ کوشتنی بە مەبەست تۆمارکراوە، کە زۆربەیان لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانیەوە بووە.

 

دوێنێ، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، پیاوێکی خەڵکی شاری حەمس کە لە ناوچەی حەرەستا لە لادێی دیمەشق نیشتەجێیە، هاوسەرەکەی و خوشکەکەی کوشتووە و تەرمەکانی لە حەرەستا بەجێهێشتووە، پاشان چووە شوێنی نیشتەجێبوونی براکەیان و کوشتوویەتی و تەرمەکەی لە دەروازەی شاری قاتیفا فڕێداوە.

 

دوای ئەوەی کۆتایی بە ژیانی ئەو کەسانە هێنا، چووە لای دایکی هاوسەرەکەی و تەقەی لێکرد و برینداری کرد پاشان بردیانە نەخۆشخانە، لە بەرامبەردا هەوڵی کوشتنی خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی بڵاوکردەوە.

 

ڕوانگەی سووریا پشتڕاستیکردەوە کە دەسەڵاتدارانی خۆجێی دوای دەستگیرکردنی بکوژەکە و دانپێدانانی بە تاوانەکە، شوێنی تەرمی کەسی چوارەمیان دۆزیەوە کە برای دووەمی هاوسەری تاوانبارەکەیە، جگە لەوەش ژنی بکوژەکە و دوو براکەی و خوشکێکیشی دیکەشی برینداربووە.

 

شایانی باسە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕوودانی ١٠٩ کوشتنی بە مەبەست لەسەرەتای ئەمساڵەوە تۆمارکردووە، کە زۆربەیان لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی یان دزییەوە بووە، ئەوانی دیکەش کە تا ئێستا هۆکار و پاڵنەرەکانیان نادیارە، ١٢٠ کەس کوژراون، لەنێویاندا ٦ منداڵ و ٢٠ ژن و ٩٤ پیاو و گەنج.