یەکەمین پارکی ژنان لە شاری ڕەققە کرایەوە

وەک دیاری و ڕێزلێنانێک بۆ خەبات و دەستکەوتەکانی ژنان، 'پارکی ژنان' لە قەزای ڕەققە کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی بەرنامەی چالاکییەکان کە لە لایەن پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکانەوە بۆ ڕێکخراوەکانی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکردووە، لەژێر دروشمی "بە ئیرادەی ئازادی ژنان، کۆتایی بە جینۆساید - داگیرکاری - گۆشەگیری دەهێنین"، ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی ژنانی ئەنجومەنی زنوبیا بەڕێوەچوو وە یەکەم پارکی ژنان، بە ناوی “باخچەی ژنان”، لە پارێزگای ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وەک هەنگاوێکی سەرکەوتن بەرامبەر بە خەباتی ژنان کرایەوە.

 

ڕیم ئیدریس، ڕێکخەری ئەنجوومەنی ژنانی کۆنفرانسی دیموکراسی ئیسلامی، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەو دەستکەوتانەی ژنان لەو ناوچەیە بەدەستیان هێناوە، ئاماژەی بەوەدا، کەش و هەوا پڕە لە خۆشی، سەرکەوتن بۆ هەموو ژنان، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕووداوانە بەرهەمی خەباتی ماندوونەناسەی ژنانە.

 

ڕیم ئیدریس، پارکەکەی کراوەتەوە، گوزارشت لە پەیوەندییەکی نزیکی نێوان ژن و سروشت دەکات، لە کۆنەوە پەیوەندییەک لەنێوان ژن، سروشت، خاک و دارەکاندا هەبووە، ژن خۆشەویستی و بەخشندەیە بەرامبەر بە هەموو شتێکی دەوروبەری.

 

خالس حسێن، کارگێڕی فەرمانگەی ژنان لە شارەوانی گەل، ڕایگەیاند، باخچەکە بەشێکە لە پلانەکانی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، وتیشی: ئێمە ویستمان لەم کاتە دیاریکراوەدا باخچەکە بکەینەوە، بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و هاندانیان بۆ درێژەدان بە خەباتیان.