"بەرخۆدانی کۆبانێ بەردەوامە"

بەرخۆدانی کۆبانێ بووە هیوای گەلانی جیهان، هەزاران ئەزموون و چیرۆکی جیاواز هەبوون، سەمیرە ئەحمەد، خاوەنی یەکێک لە چیرۆکەکان، ئاماژە بەوەدەکات، بەرخۆدانیان هێشتا بەردەوامە و دەستبەرداری خاکەکەیان نابن.

دیرەن ئینگیزەک

 

کۆبانێ- لەگەڵ شەپۆلی ڕاپەڕین کە لە ساڵی ٢٠١١ لە سووریا دەستیپێکرد، گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان کرد بە بنیادنانی سیستمەکەیان، ئەو شەپۆلەی کە بوو بە پرۆسەیەکی گەورەی شۆڕش بەردەوام بوو لەگەڵ گەشەکردن، لەگەڵ دەرکردنی حکومەتی شام،  ئەنجومەنی گەلی کۆبانێ دەستی بە بەڕێوەبردنی شارەکە کرد، دواتر ناوی کۆبانێ بە بەرخۆدانێکی گەورەوە لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە.

 

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر هەموو ناوچەکانی شۆڕش، لە سەرەتادا، لە ساڵی ٢٠١٢ گروپێک بە ناوی ئاسیفەت شیمال هێرشیان کردە سەر گوندی قەستەل جیندۆ لە عەفرین، لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەمجارەیان هێرشیان کردە سەر سەرێکانی، هەروەها گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب و شارۆچکەکانی تل ئاران و تل حەسیل نامان و ئیراز لە شەهبا و گوندە کوردییەکانی باب و جەرابلوس لە ژێر هێرشدا بوون، لە ساڵی ٢٠١٣ هێرشە دڕندانەکانی داعش بە هەمان شێوە بەردەوام بوون بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا.

 

بەرخۆدانی کۆبانێ دەستیپێکرد

بەرخۆدانی کۆبانێ، کە بەشێکی گرنگی شۆڕشی ڕۆژئاوایە، لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە بەرامبەر هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ دەستیپێکرد، لە سەرەتای دروستبوونی گەل ژنان و گەنجانی کورد خاوەندارییان لەم بەرخۆدانە کرد، خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا پشتیوانییان دەکرد و ژنان و گەنجان لە هەموو شوێنێکەوە هاتن بۆ بەشداریکردن لە بەرخۆدان. دوای ١٣٤  ڕۆژ لە جەنگ، کۆبانێ ئازادکرا، زیاتر لە ٦٠٠ شەڕڤانی یەپەگە/یەپەژە لە ١٥ی ئەیلولەوە تا ٢٦ی کانوونی دووەم گیانیان لەدەستدا.

 

سەمیرە ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی ستار کە جەنگی کۆبانێی بینی، ئەوەئ بینیوویەتی وەک شایەتێک بۆ بەرخۆدان باسی کرد، سێ منداڵی لە هێرشەکانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گیانیان لەدەستداوە، وتی:  لە ساڵی ١٩٩٥ تەڤگەری ئازادییم ناسیووە، وەک ژنێک لە کۆبانێ، لە هێڵی پێشەوەی جەنگ و گەڕەکەکان خەباتم دەکرد، باسی ئەوە دەکەم کە لە گەڕەکی کانییەی کۆبانێ ڕوویدا و دەوڵەتی سووریا هەتا شۆڕشی ڕۆژئاوا هەمیشە خێزانە کوردەکانی ئەشکەنجە داوە، بەڵام دوو ژن لەوێ خەباتیان کردووە.

 

"داعش هێرشی کردە سەر گوندەکان"

سەمیرە ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، تا ساڵی ٢٠١٢ لە کانی کوردی خەباتی ئەنجام داوە و وتی: دوای ئەم پرۆسەیە، یەکەم جار یەکێتی خوێندکارانی کوردستان "YXK: دامەزرا و دواتر یەپەگە و یەپەژە دامەزرا، دامه زراوەکانمان کرایەوە هەروەها منداڵەکانیشم بەشدارییان لە یەکێتی خوێندکارانی کوردستان کرد، کچەکەم و کوڕەکەم لە تەڤگەری سەربازیدا بەشدارییان کرد، وەک خێزانێکی نیشتمانپەروەر هەرگیز ڕێگریمان لێ نەکردوون، منیش لەوێ دەستم بە کارکردن کرد، لە ساڵی ٢٠١٤، داعش هێرشی کرد و جەنگ دەستیپێکرد، داعش لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕێکخرا و هێرشی کردە سەر هەرێمەکانمان، گەل لە کۆچکردن دەترسان لە کوردستان ماینەوە، پێش ئەوەی بگاتە شاری کۆبانی، هێرشیان کردە سەر گوندەکان و کچەکەم لێرە شەهید بوو، ناوی ژین بوو،  تەرمەکانیان لەگەڵ ١٤ هاوڕێی ئەودا نەدۆزییەوە، کاتێک کچەکەم شەهید بوو، کوڕەکەشم بەشداری کرد، من دوو کچی بچووکم هەبوو و ناردمان بۆ باکووری کوردستان، بەڵام من و هاوژینەکەم و کوڕەکەم نەڕۆیشتین، ئەوەی گەل بە چاوی خۆیان دەیبینن جیاوازە، جەنگ لە وڵاتەکەتدا هەیە، دەمزانی دەبێت لەسەر خاکەکەمان بمێنینەوە، خەڵکێکی زۆر کۆچیان کرد، بەڵام هەندێکیان لێرە مانەوە، لەوێ چادریان دانا، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی لێرە شەهید بوون، وەک تەڤگەری ژنان هەمیشە لەگەڵیان بووین.

 

چوار ژن بڕیارێک دەدەن

سەمیرە ئەحمەد ڕایگەیاند، زۆرێک لەو کەسانەی کە هاتبوون بۆ کۆبانێ بەخێرایی گیانیان لەدەستدا بەهۆی ئەوەی ناوچەکەیان نەناسیبوو و وتی: ژنێک هەبوو بەناوی کادر (کادر یەرلیکایا خەڵکی ئیستەنبوڵ هەرگیز کۆبانێی نەناسیوە لە تەلەفزیۆنەوە دەیبینێت، دەوڵەتی تورک لەسەر سنوور شەهیدی کرد، تەرمەکەی هێرایە ئێرە، ئەو هەرگیز نەیدەزانی کۆبانێ لە کوێیە، نەیدەتوانی بێتە کۆبانی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، چوار ژن دوای ڕووداوەکە بڕیاریان داوەو ویستوویانە بمێنممەوە، وتی: لە هیچ شتێک نەترساین، ئەو گەنجانەی کە لێرە شەڕیان دەکرد منداڵەکانمان بوون، ئەوان هەموو شتێکیان بەجێهێشت و هاتن، ئێمە دایکیان بووین، چۆن وازیان لێ دەهێنین و دەڕۆین، خواردنمان ئامادە دەکرد و یارمەتی بریندارەکانمان دەدا، لەکاتی پرۆسەکەدا، ن گرنگیمان بە بریندارەکان داوە و ئەو شەڕڤانانەمان بەخاک سپارد کە گیانیان لەدەستدا.

 

"کۆبانێ بە سایەی شەڕڤانان لەسەر پێی خۆی مایەوە"

سەمیرە ئەحمەد ئەوەیخستەڕوو، کۆبانێ بە سایەی شەڕڤانان لەسەر پێی خۆی ماوەتەوە و وتی: لەبەر ئەوەی لە مردن نەترساین، چووینە ماڵێک، هاوڕێیەک شەهید بوو، پێش ئەوەی شەهید بکرێت، بە خوێنی خۆی لەسەر دیوارەکە نووسیبووی "من قەرزاری کۆبانێم" ئەو ژیان و ڕۆحی خۆی بەخشی، بەڵام هێشتا دەیوت من قەرزارم، منداڵەکانمان لە بەرخۆدانی کۆبانێ شەهید بوون، ئێرە جێناهێڵین، هیچ هێزێک ناتوانێت لێرە دەرمانبکات.

 

"گەلی باکووری کوردستان هاوکاریان کردین"

سەمیرە ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە گەلی باکووری کوردستان بۆ ماوەی ٥ مانگ لە سنوورەکە پاسەوانی دەکەن و یارمەتییەکی زۆریان داوە و وتی: خەڵکی باکوور گوێیان بە باران و بەفر نەدا، بە درێژایی بەرخۆدانی کۆبانێ، ئەوان لەگەڵمان بوون، خەڵکی کۆبانێ کە بەرەو باکوور ڕۆیشتبوون لە باوەشیان گرتن، زۆر سوپاسیان دەکەین، هەرچی پێویستمان بوو کردیان، نەمانتوانی شەهیدەکانمان بەخاک بسپیرین، ناردمانن بۆ باکووری کوردستان بەخاکیان سپاردن.

 

"دەستبەرداری خاکەکەمان نابین"

سەمیرە ئەحمەد، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا هێشتا لەژێر هەڕەشەدایە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیەوە و وتی: هەموو ڕۆژێک تۆپ و گولـلە بۆ سنوورەکانمان فڕێدەدەن و ئاو دەبڕن، ئەوان لە سەر سنوور گەلەکەمان شەهید دەکەن، ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر کەس بەهۆی هێرشەوە گیانیان لەدەستداوە، دەوڵەتی تورکیا یارمەتی داعش دەدات، سەرەتا ئەوانیان هێناو ئێستا ڕاستەوخۆ هێرش دەکەنە سەرمان، ئاگاداری ئەم مەترسییەین. بەرخۆدانی کۆبانێ بەردەوامە، کۆتایی نایەت، وەک دانیشتوانی کۆبانێ، ژنان و بەتایبەتی دایکان، هەمیشە لەسەر پێیەکانمان دەبین،  دەستبەرداری خاکەکەمان نابین.