ژنانی حەلەب ئۆپەراسیۆنە سیاسییەکان شەرمەزار دەکەن
ژنانی حەلەب هێرشی پاکتاوی سیاسی لە باکووری کوردستان و تورکیا کە لە دژی سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدران، شەرمەزار دەکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ ژنان دەربڕی.
سیبیلیا ئیبراهیم
حەلەب- لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کە لە ١٤ی ئایار بەڕێوەدەچێت، حکومەتی ئەردۆغان دەستی بە ئۆپەرسیۆنی پاکتاوی سیاسی کرد، لە هەموو لایەکەوە لە دژی ئۆپەراسیۆنی سیاسی لە باکووری کوردستان و تورکیا کاردانەوە هەیە و ژنانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب ئاماژەیان بەوەکرد، ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنانە سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین و بیرکردنەوەی دیموکراسییە.
"دەوڵەتی تورک دەیەوێت خۆی لە خاکی سووریا بپارێزێت"
نەجلا هەمزە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سارا دژی توندوتیژی ژنان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب، تیشکی خستەسەر سیاسەتەکانی ئاکەپە دژ بە سوریا و وتی: تورکیا هەوڵدەدات ناوچەکانی دیکەی سوریا و وڵاتانی دیکە بەو کردەوە و پێشێلکارییانە داگیر بکات و سەروەری خۆی لە سوریا و عێراق دابنێت، چەندین هێرشی کۆمەڵکوژی، ڕفاندن، کوشتن و ئەشکەنجەدانی خەڵکی مەدەنی هەیە.
"لە بیری نەتەوەی دیموکراتیک دەترسن"
نەجلا حەمزە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی و زیندانیکردنی بەر لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار ڕوونکردەوەو وتی: ئاکەپە هەوڵ دەدات تێڕوانینی ئازادی ڕۆژنامەنووسان و دادوەران بە ترس و زۆردارییەوە بەدەستبهێنێت، چونکه ئەوانەی دەستگیرکراون به پێنووسەکانیان بۆ ئازادی خەڵک دەجەنگن و له نێو دەستی سیستمی سه رکوتکاردا تێدەکۆشن، هەمیشە ترس لە بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتیک هەیە، هەمووان دەزانن کە چەندین بنکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەو بیرۆکە ئازادە دامەزراون.
"ئاکەپە دەیەوێت کارەساتی بوومەلەرزە بەکاربهێنێت"
نەجلا حەمزە، ئاماژەی بەوەشکرد ئاکەپە دەیەوێت کارەساتی بوومەلەرزەکە بەکاربهێنێت و وتی: دەوڵەتی تورک، لەگەڵ نوێنەرەکەی، ئاکەپەی بەکارهێناوە بۆ بەکارهێنانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان و ناوچەکانی سوریا، قەیرانی ناوخۆ دەباتە وڵاتانی دراوسێ و ڕێگە بە چارەسەری هیچ کێشەیەک نادات، گەلی بەرخۆدیری ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی، هیوادارن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بێت و هیچ پێکهاتەیەک بەدوور نەگیرێت، پێویستە خەڵکی ئەو شوێنانە بوێر بن بۆ دەربڕینی بۆچوونی خۆیان دژی ستەم و دەسەڵات، پێویستە بەرگری بکەین و تێبکۆشین بۆ بەدیهێنانی ئازادی هەموو گەلان.
"ئاکەپە دەڕوات"
سیهام بیلان، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وتی: دەوڵەتی تورکیا هەمیشە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و چەندین کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیر و پارێزەر و ڕۆژنامەنووس لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستگیر و زیندانی دەکات، ئەردۆغان دەزانێت کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا براوە نابێت و زۆر هەڵە ڕوویان داوە، پشتیوانی تورکیا بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا وای لێکردن ببنە چەتە و لە ساڵی ٢٠١٨دا هێرشیان کردە سەر کانتۆنی عەفرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانێکی گەورە بوونەوە لەلایەن گەلی عەفرینەوە.