لە هەرێمی فورات سێ ساڵە بەهۆی بڕینی ئاوەوە گرفت بەردەوامە

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە، دەوڵەتی تورکیا بەشی سووریای لە ئاوی فورات بڕیوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا قەیرانێکی گەورە لە هەرێمی فورات ڕوویداوە و کاریگەری لەسەر بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاو و وزە و تەندروستی کردووە.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- لە ١٧ی تەمووزی ١٩٨٧دا، دەوڵەتی تورکیا و ڕژێمی سووریا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ هاوبەشیکردنی ڕووباری فورات، بەپێی ڕێککەوتنەکە، دەبوو ٥٠٠ مەتر سێجا بۆ خاکی سووریا تێپەڕێت، لە ئەنجامدا، ساڵانە ٦ ملیار و ٦٢٧ مەتر سێجا بۆ سووریا تێدەپەڕێت، ٩ ملیار و ١٠٦ بۆ عێراق و ١٥ ملیار و ٧٠٠ مەتر سێجا بۆ تورکیا دەبێت تێبپەڕێت.

 

دەوڵەتی تورکیا کە خۆی لایەنێکی فەرمی هاوپەیمانێتییەکەیە، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە سیاسەتی بڕینی ئاوی فورات لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەکاردەهێنێت، لە جیاتی ئەوەی ٥٠٠ مەتر سێجا بچێتە خاکی سووریاوە، ١٠٠-٢٠٠ دەچێت، ئەمەش بڕی پێویست نییە.

 

"بڕینی ئاوی فورات بووە بە ئاڵۆزییەکی گەورە"

مزگین خەلیل، جێگری ئەنجومەنی جێبەجێکاری هەرێمی فورات، لەبارەی کاریگەرییەکانی بڕینی ئاوی فورات ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بە مەبەستی سەرکوتکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و لەناوبردنی سیستمی خۆبەڕێوەبردن بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە، دوایین پرۆسەی هێرشە ئاسمانییەکان کە ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان وێران کرد، هەڵسەنگاندنی ئێمە پشتڕاست دەکاتەوە، سەرەڕای هەڕەشە و هێرشەکانی ئێستا، سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بۆ بڕینی بەشە ئاوی سووریا لە ڕووباری فورات بەردەوامە، بەپێی ڕێککەوتنی دابەشکردنی ئاوی فورات، پێویستە ٥٠٠ مەتر مەتر سێجا ئاو بدرێتە سووریا، بەڵام دەوڵەتی تورکیا کەمتر لە ٢٠٠ مەتر مەتر سێجا دەدات. کێشەی بڕینی ئاوی فورات بووە بە ئاڵۆزییەکی گەورە کە زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچەی فورات و زۆرێک لە بوارەکانی ژیان کردووە، لەوانە تەندروستی، کە کۆکردنەوەی ئاوی پیس بووەتە هۆی دەیان نەخۆشی، لە لایەکی ترەوە، کارەبا بەگوێرەی پێداویستییەکانی خەڵک جێبەجێ ناکرێت، هەروەها گوندنشینەکانی کەناری ڕووباری فورات کە بە ئاسانی دەگەیشتنە ئاوەکە، ئێستا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبنەوە و وێستگەکانی کۆبانێ، عەین عیسا و سیرین لە خزمەتگوزاری وەستاون.

 

"دەوڵەتی تورک لە هەوڵی ئەوەدایە کاریگەری خراپی لەسەر خۆبەڕێوەبەری هەبێت"

مزگین خەلیل ئامانجی دەوڵەتی تورکی بۆ بڕینی ئاوی فورات بەم شێوەیە هەڵسەنگاند و وتی: دەوڵەتی تورک بە شێوەی جیاواز هێرش ئەنجام دەدات بۆ لاوازکردنی ئیرادەی دانیشتوانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها هەوڵی دەوڵەتی تورکیا هەیە بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان خۆبەڕێوەبەری و گەلدا، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت وا نیشان بدات کە خۆبەڕێوەبەری ناتوانێت پێداویستییەکان و خزمەتگوزاری بۆ گەل دابین بکات، دەوڵەتی تورکیا سەرچاوەکانی ژیانی دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج کە تاوانی جەنگە.

 

"لە سەرچاوەی ژیان بێبەش کراوین"

دانیشتوانی هەرێمی فورات ئاوی خواردنەوەیان لە ڕووباری فورات وەردەگرن، بەڵام لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاستی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەرێمی فورات ناچارن کاتژمێر و کاتی پێدانی ئاو کەم بکاتەوە، خالیسە عەبدولقادر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کانتۆنی کۆبانێ وتی: بۆ ماوەی سێ ساڵە بەبێ ئاوی فورات دەژین، وەک دەزانرێت ئاو سەرچاوەی سەرەکی ژیانە، بەڵام لە ئەنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئێستا لە مافی ئاو بێبەش کراوین. بڕینی ئاو کاریگەری لەسەر هەموو بەشەکانی ژیان هەیە وەک ئاوی خواردنەوە، کشتوکاڵ، کارەبا، هتد، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاو، ناچار بووین سیستمی دابەشکردنی ئاو بگۆڕین و کاتژمێرەکان کەم بکەینەوە.

 

"زەوی و جوتیاران زیانیان بەرکەوتووە"

هەرێمی فورات کە بژێوی لەسەر کشتوکاڵی جۆراوجۆرە، لە ئێستادا ئاستەنگی ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی هەیە، سەوسەن دابان، هاوسەرۆکی دەستەی کشتوکاڵی هەرێمی فورات، دەربارەی نەبوونی ئاو بۆ کشتوکاڵ وتی: هەرێمی فورات تایبەتمەندییەکی وەهای هەیە کە ٩٩٪ی بژێویی ژیانی کشتوکاڵییە، ئاوی چاندنەکان بەزۆری لە ئاوی ڕووباری فورات پێکهاتبوو، کە هەروەها بەروبوومی زۆر باشی بەرهەمهێنا. بەڵام لەگەڵ بڕینی ئاوی فورات، زیاتر لە هەر کەرتێکی دیکە کاریگەری لەسەر کشتوکاڵ هەبوو، هەروەها هەندێک لە جوتیاران سەردانیان کردین بۆ ئەوەی سووتەمەنییەکانیان زیاد بکەن بۆ ئەوەی ئاو بگاتە هەموو کێڵگەکان،هەندێک کێڵگە لە لایەن شارۆچکەی سیرین هەبوون و لەم دواییانەدا جوتیاران چیتر نەیانتوانی چاندن بکەن، دەتوانین بڵێین کە ٥٠٪ی کێڵگەکانی هەرێمی فورات بوونەتە زەوی ناکشتوکاڵی و ئەوەی دیکە باجێکی زۆر دەدات چونکە جوتیاران بەکارهێنانی سووتەمەنیان زیاد کردووە، لە لایەکی ترەوە ئاوەکە پیس بووە، بیرەکانی ئاو ڕۆژ بە ڕۆژ وشک دەبن و هەندێک لەو بیرانەی تەمەنیان ٥٠ ساڵە ئێستا بێ ئاون، بێگومان هەوڵمان هەیە بۆ یارمەتیدانی جوتیاران، تەنها دەتوانین سووتەمەنی زیاد بکەین و پێویستە ئاوی فورات ئازاد بکرێت بۆ ئەوەی کشتوکاڵی ناوچەکە وەک جاران باشتر بکەین.

 

"پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە"

عایشە ناسر، هاوسەرۆکی نوسینگەی وزەی هەرێمی فورات وتی : لێشاوی ئاوی فورات شتێکی سروشتییە و نابێت هەرگیز بوەستێندرێت، بەڵام دەوڵەتی تورکیا سیاسەتی دژە مرۆیی ڕەوشتی جێبەجێ دەکات کە نزیکەی سێ ساڵە ئاوی بڕیوە، وەک هەرێمی فورات، کارەبامان لە بەنداوەکانەوە دەست دەکەوێت، بۆیە بە بڕینی ئاوی فورات ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووینەوە و کەوتینە ژێر بارێکی گەورەوە، لەبەر ئەوەی دەبوو کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم بکەینەوە، بەنداوەکە پێویستی بە ٥٠٠ مەتر مەتر سێجا هەیە، بەڵام بە ئاوی ئێستا، بەنداوەکە ناتوانێت بە باشی کار بکات و کاتژمێرێکی زیاتر وزە بەرهەم بهێنێت، کارەبای کۆبانێ ٦ کاتژمێرە و پێویستە لە نێوان گوند و شارەکەدا بەشی بکەین، لەم ٦ کاتژمێرەدا پێویستە دوو جار بڕین بکەین و بیدەین بە گوندەکان بۆ پێداویستییەکانی خەڵک، کاتژمێرەکانی کارەبا زۆر کەمە. بەڵام بەداخەوە پێویستە بەگوێرەی ئاستی ئێستای ئاو کار بکەین، بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ستراتیژی سەرەکیمان دۆزینەوەی جێگرەوەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا.

 

"لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١١ هەزار و ٥١١ کەس بەهۆی ئاوەوە نەخۆش کەوتوون"

لە لایەکی ترەوە، بڕینی ئاو چەندین نەخۆشی بەهۆی پیسبوونی ئاوەوە دروست کردووە. پزیشک ئەڤین خەلیل ڕایگەیاند، کاتێک لێشاوی ئاوی سروشتی بوەستێت، ئاوەکە پیس دەبێت و میکرۆبەکان و ڤایرۆسەکان دروست دەبن، ئاو سەرچاوەی ژیانی مرۆڤە کە پێویستە ڕۆژانە بەکاری بهێنێت، بەڵام کاتێک ئاوەکە پیس دەبێت، هەروەها دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی بەتایبەتی منداڵان و ژنانی دووگیان و کەسانی بەتەمەن تووشی نەخۆشی دەبن، ئاوی پیس لە سەرەتادا کاریگەری لەسەر ئەو ماددانە دەکات کە هەوکردنیان هەیە، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی سکچوون و لاوازکردنی بەرگری لەش، هەروەها نەخۆشییەکانی پێست ڕوودەدات و هەندێک نەخۆشی لە گوندەکانی کەناری فورات هەبووە. بە دڵنیاییەوە، ئەم نەخۆشییانەی ئاماژەمان پێدا بوونیان هەبووە، بەڵام بە بڕینی ئاوی فورات، بە ئاشکرا زیادیان کردووە وەک لیژنەی تەندروستی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەڵگەنامەی ئەوەمان بڵاوکردەوە کە ١١ هەزارو ٥١١ کەس ژەهراوی بوون. لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا، چەند پێشنیارێکمان هەیە بۆ گەل، ئاوی خواردنەوە پێویستە هەمیشە پاکبکرێتەوە، بەم شێوەیە ڕێگری لە نەخۆشی دەکەین.

 

سەرەڕای ئەو گرفتانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتی بڕینی ئاوی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەبێت.