لە ماوەی ١٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٨١ هاوڵاتیی بەلوچ لە سێدارەدراون

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند لە ماوەی ١٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٨١ هاوڵاتی بەلوچ لە سیستان و بەلوچستان لە سێدارەدراون و ئاماژەیان بەوەشکردووە، سێدارەکان بە تۆمەتی ساختەکاری بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان بۆ سەرکوتکردنی کۆمەڵگە، یەکەم ڕێوشوێنی حکومەت بەرامبەر بە گروپی باوەڕییە جیاوازەکان و چالاکوان و ئازادیخوازان لەسێدارەدانە، تەنها لەماوەی ١٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٨١ هاوڵاتی بەلوچ لە سێدارەدراون، سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی بەلوچ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەداوە کە ٨١ کەس لە زیندانەکانی ئێران ڕاگیراون، بە تۆمەی ساختەکاری لە سێدارە دراون.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دەستیکرد بە نیشاندانی ئەوەی کە ماوەی ٤٣ ساڵە کۆماری ئیسلامیی سیاسەی هەڵاواردنی سیستماتیکی، هەژاری درێژخایەن، مردن، نەبوونی پەروەردە، جینۆساید و گۆشەگیری دژی بەلوچەکان بەکاردەهێنێت، ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی ئێران هەوڵدەدات بێدەنگی لە کردەی سێدارە بکات.