داواکردنی دادپەروەری ٩٨ ڕۆژە بەردەوامە
ئەمینە شەنیاشار ٩٨ ڕۆژە لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا بەردەوامە لە ئێشکگری دادپەروەریی و جارێکی دیکە داوای دادپەروەریی کرد و ڕۆژانە ئامانجەکەی دووپات دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژین و دوو کوڕی لە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، ٩٨ ڕۆژە بەردەوامە.
ئەمڕۆ دووبارە، ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی، ئەندام پەرلەمانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، درێژەیان بە ئێشکگرییەکە دا، هەروەها پاریزەرانی یاسای کۆمەڵایەتی، سەردانی چالاکییەکەی ئامینە شەنیاشاریان کرد و پشتیوانی خۆیان دەربڕی.