"بەرپرسیاری گەورەی ئەم کارەساتانە سیستمە زاڵەکانن"

ڕیحان تەمۆ، وتەبێژی کۆمیتەی ژینگەپارێزی کۆنگرەی ستار سیاسەتی هەڵەی دژ بە سروشت و هۆکارەکانی ڕێگەدان بە ڕوودانی کارەساتی سروشتی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو خراپیانەی لە سروشتدا ڕوودەدەن دەگەڕێتەوە بۆ عەقڵییەتی دەوڵەتەکان.

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ- ڕۆژی ٦ی شوبات کاتژمێر ٤:١٧ خولەکی بەیانی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ لە ناوچەی بازاڕجیخی مەرەش ڕوویدا، زۆرێک لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا و چەند شارێکی ڕۆژئاوای کوردستان کاریگەری گەورەی بوومەلەرزەکەیان لەسەربوو، ڕێژەی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە ڕۆژانە لەزیادبووندایە و هێشتا زۆر کەس لەژێر بینای ڕووخاودان و بارودۆخیان ڕوون نییە، ڕیحان تەمۆ، وتەبێژی کۆمیتەی ژینگەپارێزی کۆنگرەی ستار سیاسەتی چەواشەکارانەی دژ بە سروشت و هۆکارەکانی ڕێگەدان بەڕووداوەکانی هەڵسەنگاند.

 

"ئەو کاریگەرییانەی کە کارەساتی سروشتی زیاد دەکات لە لایەن مرۆڤەوە دروست دەبێت"

ڕیحان تەمۆ هۆکارەکانی ڕێگەدان بە ڕوودانی کارەساتی سروشتی هەڵسەنگاند و وتی: "لە نێو ئەو کارەساتە سروشتیانەی کە دەڵێین کارەساتی سروشتین، ئەوە بە هۆی کاریگەری سروشتییەوە نییە، بەڵکو بێگومان ئەو کاریگەرییانەی کە هۆشداری دەدەن و زیاترکردنی ئەو کارەساتانە بە دەستی مرۆڤ دروست دەبن، بۆیە کاتێک باسی دەکەین پێویستە کاریگەرییەکانی ئەو سیستم و عەقڵییەت و سیاسەتانەی سەدان ساڵە لەم هەرێمانەدا زاڵ بوون بەبیر بهێنین کە سروشت بە هەموو شێوەیەک بە پێی بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن، بەتایبەتی لە جوگرافیایەکی وەک تورکیا، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە زۆربەی شارەکانی تورکیا و باکوری کوردستان بوومەلەرزەیەکمان بینی کە کاریگەری لەسەر سوریا هەیە، لەوانە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب کە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و چارەنووسیان نادیارە".

 

"سیستمەکە سیاسەتی هەڵە و شەڕی بەرژەوەندییەکانی دژ بە سروشت پەیڕەو دەکات"

ڕیحان تەمۆ دەربارەی سیاسەتی چەواشەکارانەی دەوڵەتەکان دژی سروشت وتی: "لە سروشتی هەر بەڕێوەبەرایەتییەکدا دەبێت لە سەرەتادا ژیانی خەڵک لەبەرچاوبگیرێت، بەڵام بەداخەوە ئەو حکومەتانەی کە بوونیان هەیە بە تایبەتی حکومەتی ئاکەپە هەموو دەرفەتەکانی بۆ داگیرکردنی وڵاتانی تر دەڕەخسێنێت، ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەر وڵاتانی دەوروبەر دەوڵەتی تورکیا دەخاتە بەردەم هەموو بارە ئابوورییەکانی دەوڵەتەکەی خۆی و بە تەواوی ئابووریش خزمەتی ئەم کردەوانەی کردووە، هەر بەو هۆیەشەوە ئامادەکاری بۆ ئەو کارەساتانەی کە بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر خەڵک دروست دەکەن نابینرێت، بڕینی ئاوی ڕووبارەکە لەم چەند ساڵەی دواییدا لەگەڵ دروستکردنی بەنداودا زیادیکردووە بەتایبەتی کە ئاوی فورات ڕێگەی بە بوومەلەرزەکە داوە ڕووبدات، بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕەنگە لە تورکیا زیاتر لە دوو هەزار بەنداو هەبێت و ناتوانین لە کارەساتەکان دوور بین، بەهۆی کێشەی هاوسەنگی زەوی و ئاو و هەوا و ڕووەک و ئاژەڵەوە هەموویان بەستراونەتەوە ئەگەر خراپەیەک لە هاوسەنگیدا هەبێت، دەبێتە هۆکاری کارەساتی جیاواز".

 

"هۆکاری کارەساتەکان سیستمە زاڵەکانە"

ڕیحان تەمۆ، وتیشی: "سروشت بە دەستی مرۆڤ تێکدەشکێت، دەتوانین بڵێین گەورەترین بەرپرسیارییەتی ئەم کارەساتە سیستمە زاڵەکانن، بە تایبەتی سیستەمی نەتەوەیی لە هەرێمەکانی ئێمەدا خزمەتیان کردووە کاتێک تەکنەلۆژیا و زانستە هەنووکەییەکان لە کۆمەڵگە بڕاون و دەبنە هۆی ئەوەی کە خەڵک دووبارە ببێتە قوربانی کارو ڕێبازەکانیان، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "ئەو کارەساتە سروشتیانەی ڕوودەدەن لە ئەنجامی تێکچونی هاوسەنگی سروشتدایە کە بە کردەوەی بەرژەوەندی و تەکنۆلۆژیا بەسەر کۆمەڵگەکاندا ئەنجام دەدرێن، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت نەک هەر بوومەلەرزە، بەڵکو کارەساتی گەورەتریش کە ژیانی مرۆڤ دەخەنە مەترسییەوە ڕوودەدەن".

 

"سروشت کرداری مرۆڤ وەک بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسەر جەستەی قبوڵ ناکات"

ڕیحان تەمۆ ڕایگەیاند، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان بە چەکی کیمیایی و چەندین هێرش بۆ سەر جەستەی سروشت بەردەوامە و وتی: "دەوڵەتی تورک سنوورەکانی لەسەر خاکی کوردستان کردووەتە مەیدانی شەڕ و هێرشکردن و بەکارهێنانی ئەزموون و چەکە پێشکەوتووەکانی، ئەم هێرشانە بۆ سەر مرۆڤ و سروشت لە چیاکانی کوردستان بووە هۆی ئەوەی کە چەکی کیمیایی ناهاوسەنگییەکی سروشتی لە ناوچەکەدا دروست بکات و کاریگەرییەکانی چەند ساڵێک بەردەوامن، لەوانە ڕێژەی پلەی گەرما کە دەبێتە هۆی لاوازکردنی دۆخی کەشوهەوا، . هەروەها سروشت ئەو کردەوانە لەسەر لاشەی خۆی قبوڵ ناکات و دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە ئیتر لەناکاو بتەقێتەوە، لەلایەکی ترەوە پشتگوێخستنی دەوڵەت لەم ڕووداوانە بابەتێکی بنەڕەتییە بۆ وەستانەوە لەسەری، چەند ڕۆژێک پێش بوومەلەرزەکە زانایەکی دەرەوە هۆشداریدا لەوەی کە دۆخێکی لەو شێوەیە روودەدات، بەڵام دەوڵەتی تورک ئەمەی لەبەرچاو نەگرت، چەندین دارستانی بۆ بازرگانی کارگەکان بڕی و ئاوی گرتەوە ئەمەش قورساییەکی قورسی لەسەر زەوی دروستکرد و هەموو ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی تورکیا ببێتە دەوڵەتێکی کراوە لەبەردەم کارەساتەکاندا ئەگەر دەوڵەتێکی نادیموکراتی بێت ئەوە ژینگەیی نابێت".

 

"پێویستە مرۆڤ و سروشت و ئاو لە هەموو سیاسەتە خراپەکان بپارێزرێت"

ڕیحان تەمۆ شێوازەکانی پاراستنی ئیکۆلۆژی لەو ناوچانەی ڕووبەڕووی کارەساتی سروشتی دەبنەوە ڕاگەیاند و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "لەو ناوچانەی کە ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی کارەساتی سروشتی دەبنەوە، پێویستە خەڵک بگەڕێنەوە بۆ خۆیان بەهۆی کارەساتی گەورەوە کە بە دەستی مرۆڤ دروست دەبن، دەبێت بە هەموو شێوەیەک لە زانستی ژینگە نزیک بینەوە بە جۆرێک کە هەموو مرۆڤێک مافی هەبێت و سروشت بە ڕۆحی ببینێت ئێمە دەتوانین تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئیکۆلۆژی بکەینە بناغەو بزانین هەرچەندە ئێمە سروشت دەپارێزین، ئەوا ئێمە دەپارێزێت، هەروەها دەبێت خەڵک لە هەموو تێڕوانینێکی سیاسی بپارێزین و لە جیاتی ئەوە هەستی مرۆڤ پەرە پێبدەین، لە هەرێمەکانمان شارەوانیەکانمان پێویستە لیژنەکانی چاودێریمان هۆشیار بن لە ڕووی بیناسازییەوە بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕووی ئەخلاقییەوە کۆمەڵگاکەمان لە کارەساتەکان بپارێزین".