هەفتەبازاڕ بۆ خوێندکاران و بەروبوومە خۆماڵییەکانی بەشی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی کرایەوە
لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، بە بەروبوومی خۆماڵی و کشتوکاڵییەکانی خوێندکاران، هەفتەبازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی کرایەوە.
سلێمانی
ئەمڕۆ، لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، مامۆستایان و خوێندکاران و هاوڵاتیان، هەفتە بازاڕێک بۆ بەرهەمی خۆماڵی و باخدارییەکانی خوێندکاران و مامۆستایان کرایەوە، خواردنی کوردەواری، پێداویستی ڕووەکی و ڕووەکی بونیادنراوی خوێندکاران، کاری دەستی نمایش کران.
" مامۆستایان خوێندکاران بۆ بەروبوومی خۆماڵی هاندەدەن"
بنار جەمال جەلال، مامۆستای پاراستنی ڕووەک لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کوشتوکاڵییەکان وتی: بەشداریمان کردووە بە دووجۆر بەرهەمی قارچک، لەگەڵ خوێندکارەکاندا خەریکی بەهەمهێنانی بابەتە کوشتوکاڵییەکانین، ئێمەی مامۆستا بەردەوام هەوڵ بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان دەدەین، خوێدکارن هاندەدەین بۆ پشبەستنبە تواناکانیان تا بتوانن بەرهەمی خۆماڵی لە هەرێمی کوردستاندا زیاد بکەن، لەسەر کاغەزەکانەوە هێناومانن بە کرداری کارەکانیان ئەنجام دەدەن، تا بەکرداری کاربکەن، ئامانجمان دەستگرتنی خوێندکارەکانە.
وتیشی: ئێمەوەک مامۆستایان خوێندکارەکانمان لەسەر جۆرێتی بەرهەمەکان ڕادەهێنین نەک چەندێتی، هەبوونی دەستی کارو هەبوونی بەرهەمی خۆماڵی لە لایەن خوێندکارەکانمان دەتوانێت بەرهەمی باینییەکان کەمبکاتەوە، لەڕووی کوالێتییەوە ماددە زیانبەخشەکانی تێدا بەکار نایەت بۆ تەندروستی هاوڵاتیانیش گرنگە، ئەگەر تەواوی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان پڕنەکاتەوە، بەڵام دەتوانێت بەرهەمێکی تەواو سروشتی بە هاوڵاتیان بدات، ئێە وەک مامۆستایانی بەشی کشتوکاڵ بەردەوام هاوکاری خوێندکارەکنمان دەکەین، لەهەر قۆناغ و بەشێکی دیکەوە هاوکاریان دەکەین، ئامانجمانە خوێندکران بکەونە سەر کار تا داهاتی ناوخۆی زیدبکەین و بەرهەمی تەندروست بخەینە بازاڕ، تەنانەت ئێمە ئەوئامێرقنەی لەناو بەشەکندا هەبێت ئامادەین یدەینە خوێندکرەکانمان تا سودمەند ببن.
خوێندکاران لەڕێگەی بەروبوومی خۆماڵییەوە بەرهەمی بیانی ڕەتدەکەنەوە
ئاسودە عەلی، خوێندکاری بەشی زانستە کشتوکاڵییەکان وتی: ئەمڕۆ لە زانکۆکەماندا لەڕێگەی چەندین بەرهەمی خۆماڵی لەم هەفتە بازاڕییەدا خوێندکاران بەرهەمەکانیان نمایش دەکەین، لەناو حەوت بەشدا هەر بەشەو بە بەرهەمی خۆی بەشداری کردووە، بەشی بەروبووم و باخدارییەکان بە نەمام و ڕووەک و شیرەمەنییەکان بەشداریان کردووە، ئێمەش بە بەروبوومی ئایسکرێم و کێکە خۆماڵییەکان بەشداریمان کردووە، کێکمن بە شۆفان و بەرهەمی خۆماڵی دروست کردووە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: دمەزراندنی دەرچووان نییەو ڕاگیراوە، بەڵام ئێمە دەتوانین لەڕێگەی بەشەکەمانەوە هەلی کار بۆ خۆمان و خوێندکاران دەستەبەر بکەین، لایەنی پەیوەندیدار هەوڵمان بۆنەدات ئێمە خۆمان هەوڵ بۆ هەلی کارو بەرهەمە خۆماڵییەکان بدەین.