هەدەپە ئیدانەی بۆردومانی کامپی مەخمور دەکات و داوای پاراستنی کرد

نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر ئیدانەی بۆردومانکردنی کامپی مەخمور دەکات لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە و وتیشی پێویستە پارێزگاری لە کامپەکە و پەنابەران بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ نوێنەرایەتی هەدەپە لە بارەگای نوێنەرایەتییەکە لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان سازکرد دەربارەی هێرشەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمەور، حیکمەت کاتب، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی هەدەپە.

 

لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەدا: ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە دژی گەلی کورد و خاکی کوردستانن و ماوەی سێ ساڵە بەردەوام کەمپی مەخمور لەلایەن ڕژێمی فاشیستی تورکیاوە بۆردومان دەکرێت و هاوڵاتی مەدەنی دەکرێنە ئامانج و شەهید دەکرێن، دانیشتوانی کامپی مەخمور لەبەر هۆکاری نەتەوەیی لە خاکی خۆیان ئاوارەبوون و لە کەمپی مەخمور نیشتەجێ بوون، ئەمەش ئەرکی دەوڵەتی عێراقە بیانپارێزت.

 

هەدەپە حکومەتی عێراق بەرپرسیار دەکات و داوایان لێدەکات کە بەرپرسیارەتی خۆیان جێبەجێبکەن: ئەگەر ئێوە ئاگاتان لەو بۆردومانانە نیە ئەوا دەبێت دژی دەوڵەتی تورک هەڵوێست نیشان بدەن، ئەگەر ئاگاشتان لێیە چۆن قبوڵی دەکەن.

 

ت.پ