هەڵبژاردن لە شەنگال ئاستەنگ کراوە

لە زۆرێک لە ناوچەکانی شەنگال دەنگدان بە چەندین بیانوی جۆراوجۆر ئاستەنگ کراوە.

شەنگال

 

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شەنگال لە کاتژمێر٧ی بەیانی بە کاتی ناوخۆیی دەستیپێکرد دەنگدان لە ٤٢٧ سندوق لە ٥٢ ناوەنددا بەڕێوەدەچێت دەنگدەرانی شەنگالی بە وردی ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد، بەڵام لە زۆر ناوچەدا ئاستەنگی هەبوو.

 دەنگدان لە زۆربەی بنکەکان بە بیانوی تەکنیکی ڕاگیرا بەپێی ڕاپۆرتەکان دەنگدان لە ٢١ بنکەی دەنگدان ڕاگیراوە ، کە ئەو کەسانەی دەیانەوێت دەنگ بە کاندیدی پاد شێخ سەمیر بدەن، ڕێگرییان لێکراوە لەگەڵ ئەوەشدا، کارتی دەنگدەران بۆ زۆر کەس ڕێگە نەدرا.