هەڵەبجە، ژنێك بە گوماناوی سوتا و گیانی له‌ده‌ستدا

ژنێکی تەمەن ٤٨ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە بە گوماناوی سوتا، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هەڵەبجە

 

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دووشه‌مه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا، به‌رزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تایبه‌ت به ئاژانسی نوژنها وتی: "کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژنێکی تەمەن ٤٨ ساڵ بە ناوی  "م. ع. م." دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە، لە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی شارەوانی خۆی سوتاندووە".

 

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشداوە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە فریاکەوتن، لەبەر زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەی، گیانی لەدەستدا.

 

تیمی بەڵگە و تاوانی بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار،  لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

 

ت.پ