هەڵەبجە، پرۆژەی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕاگەیەندرا

بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکان و نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە و ڕیکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان- PDO خوێندرایەوە و هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەندرا.

بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکان و نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە و ڕیکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان- PDO خوێندرایەوە و هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەندرا.

هەڵەبجە

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە پرۆژەی "١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی یەکسانی جێندەری" ڕاگەیەندرا و لە بەیاننامەیەکدا چالاکییەکان بۆ پڕۆژەکە خرایەڕوو.

 

گوڵستان محمد، لێپرسراوی نوسینکەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکان و نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە و ڕیکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان- PDOی خوێندەوە، تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، ساڵانە ڕێکخراوەکان بۆ ماوەی ١٦ ڕۆژ بەردەوام لە چالاکیدا دەبن بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە توندوتیژییەکان.

 

وەک کاری هاوبەش، گوڵستان ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە وەک مافی مرۆڤ و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی PDO، دەنگمان دەخەینە پاڵ ئەو هەڵوێستە جیهانییە کە ماوەی سی ساڵە بەردەوامی هەیە و لەم ماوەیەدا زیاتر لە ١٠٧ وڵات ئەم یاد دەکەنەوە و کەمپین ئەنجام دەدەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی و کارکردن بۆ بنیادنانی تاکێکی تەندروست.

 

درێژەی بەیاننامەکەدا بە گرنگی دەزانن وەکو ڕێکخراوەکان کار لەسەر ئەو ژنانە  بکەن کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، داواکاریشن توندوتیژی بوەستێت و لە هەڵەبجەدا بەڕێوەبەرایەتییەک بکرێتەوە تا کار لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی و بە هاناوە چوونی ژنان بکەن لە کاتی کێشە و داوا ڕەواکانیان.

 

ت.پ