هاووتەبێژی هەدەکە: دەبێت پەرلەمان هەنگاو بنێت
مەرال دانیش بێشتاش، هاووتەبێژی هەدەکە ئاماژەی بەوەدا کە بانگەوازەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو کۆمەڵگەیە، هەروەها تیشکی خستە سەر لایەنی یاسایی و وتی کە پێویستە پەرلەمان هەنگاو بنێت لەسەر ئەم پرسە.

ساریا دەنیز
ئەستەنبوڵ-بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە ٢٧ی شوبات بڵاوکرایەوە، لە سەرانسەری جیهاندا دەنگدانەوەی بەردەوامە، لە کاتێکدا گفتوگۆکان سەبارەت بە پرۆسەکە بەردەوامن، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت، دوای ئەوەی بانگەوزییەکە کرا، چەند هەنگاوێک هەیە کە دەبێت بیگریتە بەر، جێگای سەرنجە کە دەوڵەت چۆن و بە چ شێوەیەک هەنگاو دەنێت پارتی یەکەم هەنگاوی ناوە و لە ١ی ئادار ئاگربەستی ڕاگەیاند.
پرۆسەکە چۆن بەرەوپێش دەچێت؟
ئەو لێدوانانەی دەم پارتی ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ پرۆسەکە نییە و ئەمەش مەترسی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە دوای کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دیدارێکی ئەنجامدا، بەسێ هۆزات ڕایگەیاندبوو کە تا بارودۆخی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان باشتر نەبێت، ناتوانرێت 'بانگەواز' بکرێت، کێشەیەکە بە دیموکراسیکردن چارەسەر دەکرێت و وتی: لەبەرئەوەی پرسی کورد هەیە، چەک هەیە، تا سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و لەناوبردن و جینۆساید چارەسەر نەکرێت، کورد بێ پاراستن نامێنێتەوە، ئەگەر دەوڵەت بە نیازپاکییەوە دانوستان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بکات، ئەوا پرسی چەک گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
بە دوایین پەیامی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، مرۆڤ پرسیاری ئەوە دەکات کە پرۆسەکە چۆن بەرەوپێش دەچێت و چ هەنگاوێک دەگیرێتەبەر و چۆن بنەمایەکی یاسایی دروست دەبێت.
"دەبێت لایەنە یاساییەکان بناسرێن"
مەراڵ دانیش بێشتاش، هاووتەبێکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک "هەدەکە" ڕایگەیاند کە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئەرێنی دەزانێت و وتی: ئێمە زۆر بە ئەرێنی دەیبینین، ڕەنگە مرۆڤ ئەم بانگەوازە وەک سەرەتای پرۆسەیەک بەرەو دیموکراسی ببینێت.
مەراڵ دانش بێشتاش سەرنجی بۆ ئەو پەیامەی ڕاکێشا کە بە جیا لە نامەکە ڕاگەیەندرا و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: شتێک لەوێ زۆر کراوە هەیە، ئەمە زانیارییەکی گرنگە بۆ بەکارهێنانی پراکتیکی ئەم ڕوانگەیە، بە کردەوە بۆ ئەم ڕوانگە دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی پارتی؛ دەبێت لایەنە دیموکراسی و یاساییەکانی سیاسەت تەواو بکرێنم ئەم ڕستەیە زۆر بە فراوانی لێکبدرێتەوە. دەبینین چۆن ڕێگاکانی سیاسەتی دیموکراسی داخراون، کورد ناتوانێت خۆی دەرببڕێت، لە گۆڕەپانی دیموکراسیدا هیچ دەرفەتێک بۆ خەبات نەماوە، لە ڕابردوودا سیاسەتی لەناوچوون و قڕکردن چۆن بەڕێوەچووە، لە نامەکەدا هەموو ئەمانە باسکراوە و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی پارتیش ڕوونکراوەتەوە، پێویستە گەل لە هەموو لایەکەوە بیخوێننەوە.
"پێویستە هەنگاوەکان بە ڕێوشوێنی یاسایی بنرێت"
مەرال دانیش بێشتاش ڕایگەیاند کە دەبێت پەرلەمانی تورکیا لەم بارەیەوە هەنگاو بنێت و وتی: پیز بە ئاشکرا دەڵێت، دەبێت ڕێگاکانی سیاسەتی دیموکراسی بکرێتەوە، هەموو کەسێک بتوانێت ئازادانە خۆی دەرببڕێت، ئازادی بیرکردنەوەش هەبێت، ئەمەش نەک تەنها بە شێوەیەکی زارەکی، بەڵکو لە ڕوانگەی یاساییەوە، ئەمانە پرسگەلێکی زۆر گرنگن، پەرلەمانی تورکیا لێرە هەنگاو بنێت، پێویستە چاکسازی یاسایی بکرێت، هەروەها گەمارۆی دادوەری دژی ناڕازییان هەڵبگیرێت، پێویستە ئەو فشارەی ئێستا لەسەر کورد و حزبەکەمان و دامەزراوەکانمان کۆتایی پێبێت.
"ڕۆڵی ژنان خەریکە دێتە پێشەوە"
مەرال دانیش بێشتاش دووپاتیکردەوە کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان لەسەر پرسی ئاشتی بانگەوازی ئاراستەی ڕێکخراوەکەی کرد، بەڵام لە واقیعدا ئەم بانگەوازە بۆ هەموو کۆمەڵگە کرا سەبارەت بە ڕۆڵی پێشەنگی ژنان، وتیشی: لە ڕووی چەکداماڵین نا، بەڵام لە ڕووی دیموکراسییەوە، لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیدا، بانگەوازەکە بۆ هەموو کەسێکە، بەڵام بێگومان زۆرترین ژمارەی ژنانن. ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان هەیە لە خەبات بۆ ئاشتی و دیموکراسی، ئامادەبوونی دایکانی ئاشتی لە ڕاگەیاندنەکەدا زۆر گرنگ بوو، چونکە لە کاتی پرۆسەکانی ململانێ و شەڕدا زیانێکی زۆریان بەرکەوت، لە هەمانکاتدا پێشەنگن لە خەبات بۆ ئاشتی، هەر بۆیەش وەک هەمیشە ڕۆڵی ژنان لەم کاتەدا گەورەترە.
"ژن ڕۆڵی گرنگی دەبێت"
مەرال دانش بێشتاش لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ژنان، وەک بەشێک لە خەباتی ئاشتی، ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی گەورەیان دەبێت لە بونیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیدا، خەباتی ژنان تەنیا دژی توندوتیژی و هەڵاواردن نییە، بەڵکو لە هەموو لایەنەکانی ژیانیشدا، دڵنیام لەم ماوەیەدا ژنان لە گۆڕەپانەکان، لە شەقامەکان، لە هەموو شوێنێک بە توندی درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، هەموومان پێکەوە لە شەقامەکاندا دەبین.